ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی: دەبێت بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی بكەینە هەنگاوێك بۆڕێكخستنەوەی ناوماڵی كورد

0
747

SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئاماژە بەوەدەكات بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی عێراق بەنادەستوری بوونی فرۆشتنی نەوتی هەریم زەنگێكی ئاگاداركردنەوەبوو كە دەبێت بەوریاییەوە بچینە ناو هەر هاوپەیمانیەك ببیتە هۆی دانانی سنور بۆ ئەو مافانەی كورد كە لە دەستور دیاریكراون، هاوكات دەبێت بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی بكەینە هەنگاوێك بۆڕێكخستنەوەی ناوماڵی كورد.

فەهمی بورهان، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی لەبارەی نایاسایی بوونی فرۆشتنی نەوتی هەرێم زەنگێكە بۆ سیاسەتی كوردی و بۆ قەوارەی هەرێمی كوردستانیش، ئەم بڕیارە پەیامێكی تێدابوو كە پێی وتین ئێمە وەك هێزە سیاسییەكان دەبێت بە وریاییەوە بچینە ناو هەر هاوپەیمانییەك یان هەر پرۆسەیەك كە هاوپەیمانی لێبێكەوە لە نێوان كوردو هێزە عێراقییەكاندا.

ئاماژەی بەوەشكرد، بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی پەیامێكی ئێجگار پڕمەترسییە بۆ ئێستا و داهاتووی هەرێمی كوردستان، بۆیە ئەمە زۆر گرنگە كە بریارەكەی دادگای فیدراڵی بكەینە بنەمایەك بۆ یەكخستنی ناوماڵی كوردی و یەك گوتاری هێزە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان بەئاراستەی هەموو ئەو بیركردنەوانەی كە جۆرێك لە شۆڤێنی زاڵە بەسەر بیركردنەوەیاندا.

ئەو ئەندامەی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو، ئێمە بەیەك گوتاری و ڕێكخستنەوەی ناوماڵی خۆمان دەتوانین رووبەڕووی هەموو ئەو هەوڵانە بوەستینەوە كە دەیانەوێت سنورێك بۆ مافە ڕەواكانی گەلەكەمان دابنێن كە لە دەستووری عێراق ئاماژەیان پێدراوە .

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this