
فازڵ نەبی
SNN-عەلی حەمە سەعید
بریكاری پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق ئاماژە بەوەدەكات: لەبارەی بەردەوامی ناردنی 200 ملیار دینارەكەی بەغدا بۆ هەرێم لەلایەن چەند لایەنێكی عێراقییەوە لەدادگا سكاڵا تۆماركراوە و گرفت بۆ ناردنی 200 ملیار دینارەكە دوستبووە.
فازل نەبی، بریكاری وەزیری دارایی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: هەروەك پێشتر ڕامگەیاندبوو كە لەداهاتوودا گرفت بۆ ناردنی 200 ملیار دیناەكە دروستدەبێت، هەروەك لە ئێستادا گرفت بۆ ناردنی ئەو پارەیە بۆ هەرێم دروستبووە، بەتایبەت لەدوای بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی بە نایاسایی بوونی فرۆشتنی نەوت، سكاڵاش لەسەر ناردنی 200 ملیار دینارەكە تۆمار كراوە ئەوەش وایكردووە كە ناردنی ئەو بڕە پارەیە بۆهەرێم دوابكەوێت تائەوكاتەی بڕیاری كۆتایی لەبارەوە دەدرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد: تائێستا وەزارەتی دارایی عێراق ئامادەیی دەرنەبڕیوە بەناردنی ئەو 200 ملیار دینارە بۆ هەرێمی كوردستان، بۆیە ئەركی حكومەتی هەرێمی كوردستانە كە شاندێكی شارەزاو پسپۆڕ لە بواری دارایی و سیاسی ڕەوانەی بەغدا بكات بۆ چارەسەركردنی ئەو گرفتە.
بریكاری پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، لەئێستادا نامانەوێت وردەكاری جۆری سكاڵاكە و هەروەها ئەو كەسانەشی كە بەو سكاڵایە هەستاون بڵاوبكەینەوە بۆئەوەی دۆسیەكە زیاتر ئاڵۆز نەبێت، بەڵكوو دەبێت هەموو هەوڵی حكومەتی هەرێم بۆچارەسەركردنی سەرجەم كێشەداراییەكان بێت لەگەڵ حكومەتی عێراقی بۆ ئەوەی دواجار فەرمانبەرانی هەرێم باجی نەبوونی پارە نەدەن.
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
16كاتژمێر لهمهوپێشنرخی گۆشتی سور گەیشتە 28 هەزار دینار، دەگاتە 30 هەزار دینار؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









