تا پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی عێراق ناتواندرێت گرفتی فرۆشتنی نەوتی هەرێم چارەسەر بكرێت

جەمال کۆچەر
SNN-عەلی حەمەسەعید
سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات بەهۆی ئەوەی ئەم كابینەیەی ئێستای حكومەتی عێراق متمانەیان لەم خولەی ئێستای پەرلەمان وەرنەگرتووە ئەوا ناتوانن هیچ ڕێككەوتنێكی دەرەكی واژووبكەن و هاوكات ناشتوانن هیچ پرۆژە یاسایەك ڕەوانەی پەرلەمان بكەن بە پرۆژەیاسای نەوت و گازەوە، بۆیە تا كابینەی نوێی حكومەتی عێراق پێكنەهێندرێت ناتواندرێت گرفتی فرۆشتنی نەوتی هەرێم چارەسەر بكرێت.
د. جەمال كۆچەر، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو لە ئەنجومەنی نوێنەانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: بەهۆی ئەوەی ئەم كابینەی ئێستای حكومەتی عێراقی لەلایەن ئەم خولەی پەرلەمانەوە متمانەیان پێنەدراوە، ناتواندرێت زۆر كار هەیە بیكەن، بۆیە حكومەتی ئێستای عێراق حكومەتێكی كاربەڕێكەرە و ناتوانێت هیچ پرۆژەیاسایەك رەوانەی پەرلەمان بكات بە پرۆژەیاسای بودجەی 2022 و هەروەها پرۆژەیاسای نەوت و گازیشەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، كابینەی ئێستای حكومەتی عێراق تەنها دەستەڵاتی ئەوەی هەیە كە بودجە بۆ مووچەخۆران و پرۆژەكان تەرخان بكات ناشتوانێت هیچ رێككەوتنێكی دەرەكی واژوو بكات، بۆیە دەبێت كابینەی نوێی حكومەتی عێراق پێكبهێندرێت دواتر پرۆژەیاسای نەوت و گاز بنێرێتە پەرلەمان و ئەو گرفتەی لە فرۆشتنی نەوتی هەرێم دروستبووە چاەسەر بكرێت.
بەگوێرەی بڕیاری دادگەی فیدراڵیی عێراق، دەبێت حكومەتی هەرێمی كوردستان تێكڕای نەوتی بەرهەمهێندراوی خۆی رادەستی وەزارەتی نەوتی عێراق بكات، بەڵام حكومەتی هەرێم تا ئێستا بەفەرمی بەم بڕیارەی دادگای فیدراڵی ڕازی نەبووە.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
19كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
19كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
19كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
19كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









