بازاڕی دۆلارەکە بۆ هاووڵاتیان: دۆلارەکانتان هەرزان فرۆش نەکەن

دۆلار
SNN
بازاڕی دۆلارەکەی شاری سلێمانی لە پەیامێکدا بۆ هاووڵاتیان داوایان لێدەکات دۆلارەکانیان هەرزانفرۆش نەکەن.
لەپەیامەکەی بازاڕی دۆلارەکەدا هاتووە “حاڵی حازر واباشترە دۆلارەکانتان هەرزان فرۆش نەکەن، تا بەیانی دوای کۆبونەوەی پەرلەمان بزانین چی روودەدات”.
بەوتەی بازاڕی دۆلارەکەی شاری سلێمانی “بازار ناجێگیرە و نرخەکان نامەعقولن”.
ئەوەش لەکاتێکدایە لەسەر بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار سبەینێ شەممە پەرلەمانی عێراق بانگهێشتی وەزیری دارایی و پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق دەکات.
ئەمڕۆ هەینی بەهای 100 دۆلاری ئەمریکی دابەزی بۆ 146 هەزار دینار، هەر شەوی رابردوو موقتەدا سەدر دوای دابەزاندنی بەهای دۆلاری کرد و هەم هەواڵەش شڵەژانێکی لە بازاڕدا دروستکرد.







