هاوپەیمانێتییەکی مالیکی” دابەزاندنی بەهای دۆلار هیچ پەیوەندییەکی بە پەرلەمانەوە نییە”

دەوڵەتی یاسا
SNN
هاوپەیمانێتی دەوڵەتی یاسا بە سەرۆکایەتی نوری مالیکی، هەڵوێستی خۆیان لە بارەی دابەزاندنی بەهای دۆلارەوە راگەیاندن و ئاماژەیان بەوەکرد کە تەنیا یەک رێگە چارە هەیە بۆ چارەسەرکردنی ئەو دۆخە، ئەویش بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە لە دۆخی ئابووری عێراق و بڕیاری گونجا و بدرێت بۆ دابەزاندی نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی.
عارف حەمامی وتەبێژ و هاوپەیمانێتییەکە و جێگری مالیکی رایگەیاند: ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق هیچ دەسەڵاتێکی ئەوە نییە کە بەهای دۆلار دابەزێنێت و ئەوەش کارێکی هەڵەیە کە عەلاوی بانگهێشت کراوە بۆ پەرلەمان تا بەرپرسیارێتی دۆخەکە هەڵبگرێت، چونکە بوونی دۆخێکی ئابووری سەخت وایکردووە بەهای دۆلار بەرامبەر دینار بەزربکرێتەوە.
عارف دەشڵێت: دابەزاندنی بەهای دۆلار، بەبێ وردەکاری و خوێدنەوەی ورد کاریگەری خراپی لەسەر دۆخی ئابووری عێراق دەبێت، ئەم هەوڵانەشی کە دەدرێت بۆ دابەزاندنی نرخی دۆلار تەنیا بۆ راکێشانی سۆزی شەقامی عێراقییەو و هیچ لە بەرژەوەندی عێراق و گەلەکەیدا نییە لەم کاتەدا ئەو بڕیارە هەستیارە بدرێت.








