“له چهند رۆژى داهاتوودا نرخى بهنزین زیاتر بهرزدهبێتهوه”

پڕكردنهوهى بهنزین له وێستگهیهكى سووتهمهنى | فۆتۆ: AFP
SNN – عەلی حەمەسەعید
سەرۆكی لیژنەی وزە لە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی رایدهگهیهنێت: كەرتی وزە و هاوردەكردنی بەنزین لەدەستی حكومەت نەماوە و هەمووی بووە بە كاری كۆمپانیا و كەرتی تایبەت، دهشڵێت: “له چهند رۆژى داهاتوودا نرخى بهنزین زیاتر بهرزدهبێتهوه”.
كەریم عەلی، سەرۆكی لیژنەی وزە و پیشەسازی لە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی بە SNNی راگەیاند: “بەهۆی ئەوەی لە ئێستادا كەرتی سوتەمەنی لەدەستی حكومەتدا نەماوە و دراوە بە كۆمپانیا و كەرتی تایبەت، بەناوی بازاڕی ئازادەوە رۆژانە نرخی سوتەمەنی بەتایبەت بەنزین زیاتر بەرزدەبێتەوە و پێشبینی زیاتر بەرزبوونەوەشی لێدەكرێت لە رۆژانی داهاتوودا”.
وتیشى: “حكومەتی هەرێم و وەزارەتی سامانە سروشتییەكانیش هیچ پلانێكیان نییە بۆ كەمكردنەوەی نرخی بەنزین، لەكاتێكدا زۆر بە ئاسانی دەتوانن بە بڕیارێك نرخی بەنزین هەرزان بكەن، ئێستا لە هەموو پارێزگاكانی دیكەی عێراق لیترێك بەنزین بە 450 دینارە بۆچی لە پارێزگاكانی هەرێم لیترێك بەنزین زیاتر لە 900 دینارە، بۆیە ئەمە ئەوە دەردەخات كە وەزارەتی سامانە سروشتییەكان بۆخۆی هۆكارە كە نرخی بەنزین زیاتر بەرزببێتەوە لە بەرژەوەندی ئەو كۆمپانیایانەی كە كەرتی نەوت و سوتەمەنییان لە حكومەت وەرگرتووە”.
سەرۆكی لیژنەی وزە لە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو: “ئەگەر حكومەت بتوانێت كار بەیاسای نەوت و گاز بكات كە لەلایەن پەرلەمانەوە دەرچووە ئەوا سەرجەم گرفتەكانی هاووڵاتیيان لە بواری سوتەمەنی چارەسەر دەبن، بەڵام چونكە ئەو یاسایە لە سودی هاووڵاتیاندایە و زیانی بۆ كۆمپانیا و كەرتی تایبەت هەیە ئامادە نین جێبەجێی بكەن”.
وتەكانی سەرۆكی لیژنەی وزە لە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی لە كاتێكدایە كە چەند رۆژێكە نرخی بەنزین بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و ئەمڕۆ نرخی لیترێك بەنزینی نۆرماڵ له 900 دینارهوه بۆ 925 دینار بەرزبوویەوە.
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021







