“بارزانى و سه‌در و حه‌لبوسى ده‌یانه‌وێت ببنه مه‌رجه‌ع”

مه‌سعود بارزانى، موقته‌دا سه‌در و محه‌مه‌د حه‌لبوسى | فۆتۆ: SNN
SNN
شاره‌زایه‌كى بوارى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یی عێراق پێیوایه، مه‌سعود بارزانى و موقته‌دا سه‌در و محه‌مه‌د حه‌لبوسى ده‌یانه‌وێت ببنه مه‌رجه‌ع، ده‌شڵێت: “هه‌وڵه‌كان بۆ تێكدانى ئه‌م هاوكێشه‌یه به‌رده‌وام ده‌بن”.
دۆخى سیاسى عێراق تادێت ئاڵۆزتر ده‌بێت و كێشه‌ى نێوان لایه‌نه‌كان قوڵتر ده‌بێته‌وه، له‌نێو ئه‌م كێشانه‌شدا هاوپه‌یمانى نێوان پارتى دیمو‌كراتى كوردستان به سه‌رۆكایه‌تى مه‌سعود بارزانى، ره‌وتى سه‌در به سه‌رۆكایه‌تى موقته‌دا سه‌در و سونه‌كان به سه‌رۆكایه‌تى محه‌مه‌د حه‌لبوسى و پاڵپشتى خه‌میس خه‌نجه‌ر بووه‌ته جێگه‌ى سه‌رنج، هێزه شیعه‌كانى عێراق ده‌یانه‌وێت رێگرى له هاوپه‌یمانى نێوان ئه‌م سێ لایه‌نه بگرن بۆ پێكهێنانى گه‌وره‌ترین فراكسیۆنى په‌رله‌مان، چونكه پێیانوایه ئه‌م كاره‌ى سه‌در و بارزانى و حه‌لبوسى هه‌نگاوێكه بۆ تێكدانى ماڵى شیعه.
حاکم حەمدی گلی، شارەزای بواری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق باس له هۆكارى سه‌ره‌كى پشت رێككه‌وتنى سه‌در، بارزانى و حه‌لبوسى ده‌كات و له نوێترین چاوپێكه‌وتنیدا له‌گه‌ڵ ده‌نگى ئه‌مریكا ده‌ڵێت: ” رێککەوتنە سێ قۆڵییەکەی نێوان رەوتی سەدر، پارتی و عەرەبی سونە، هەوڵێکە بۆ دروستبوونی سێ مەرجەعیەت لە عێراق، بەتایبەت سەدر دەیەوێت ببێتە مەرجەعی شیعە و سواری ئەسپی تشرین و عروبە بووە”.
ئه‌و شاره‌زایه‌ى بوارى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یی عێراق ئه‌وه‌ش روونده‌كاته‌وه: “له‌دوای كۆچى دوایی مام جەلال، مەسعود بارزانیش لە گۆڕەپانەکە ماوەتەوە و دەیەوێت رۆڵی مەرجەع ببینێت، له‌لایه‌كى تریشه‌وه محه‌مه‌د حەلبوسی و خەنجەریش خەریکە مەرجەعیەتێک بۆ عەرەبی سونە دروستدەکەن، بۆیە هەوڵەکان بۆ تێکدانی ئەم هاوکێشەیه بەردەوام دەبن”.
له چوارچێوه‌ى ئه‌و گرژییانه‌ى كه دۆخى سیاسى عێراقیان گرتووه‌ته‌وه په‌یوه‌ندیدار به هاوپه‌یمانى سێقۆڵى له چه‌ند رۆژى رابردوودا موقته‌دا سه‌در، رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در له هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر رایگه‌یاند: “جارێکی تر هەڕەشە لە هاوپەیمانەکانمان دەکرێت، منیش پێتان دەڵێم، بەسە هەڕەشە و بەڵێن پێدان، وڵات ناگەڕێنینەوە بۆ گەندەڵکاران و نیشتیمان نافرۆشین بەو کەسانەی لە پشت سنوورەوەن”، هاوكات شه‌وى هه‌ینى 18ى شوبات ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌به‌رده‌م باره‌گاى حزبى ته‌قه‌دومى سه‌ربه محه‌مه‌د حه‌لبوسى لە ئه‌نبار روویدا، له‌دواى رووداوه‌كه‌ش حه‌لبوسى رایگه‌یاند: “لەبری چەک کە رووبەڕوومان کرایەوە، سیاسەتمان هەڵبژارد، بەڵام لە چەک ناترسین و هەڕەشە لە کەسیش قەبوڵ ناکەین.”








