“به هه‌وڵى بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى توانیمان ئه‌مڕۆ ده‌رماڵه‌ى خوێندكاران دابه‌شبكه‌ین”

كۆبوونه‌وه‌ى بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى له‌گه‌ڵ خوێندكارانى زانكۆى سلێمانى | فۆتۆ: SNN
SNN – عەلی حەمە سەعید
بەڕێوەبەری گشتی كارگێڕی و دارایی لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێم رایده‌گه‌یه‌نێت: له ئه‌مڕۆه ده‌ستمانكردووه به ده‌رماڵه‌ى خوێندكاران، یارده‌ده‌رى سه‌رۆكى زانكۆى سلێمانیش ده‌ڵێت: “دواى ئه‌وه‌ى كێشه‌ى سیوله له بانكه‌كاندا نه‌ما به‌ڕێز بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى هاته سه‌ر خه‌ت و یارمه‌تیدان له چاره‌سه‌ركردنى ئه‌م كێشه‌یه بۆیه ئه‌مڕۆ ده‌ستبه دابه‌شكردنى ده‌رماڵه كراوه”.
ئێوارەی دوێنێ بافڵ جەلال تاڵەبانی، لە راگەیەندراوێكدا جەختی لەوەكردەوە كە لەماوەی سێ رۆژی داهاتوودا گرفتی دابەشكردنی دەرماڵەی خوێندكاران چارەسەردەكات.
له‌و باره‌یه‌شه‌وه د. پێشڕه‌و حه‌مه‌جان، یاریده‌ده‌رى سه‌رۆكى زانكۆى سلێمانى رایگه‌یاند: “هه‌رچه‌نده ته‌واوى رێكاره كارگێڕیی و یاساییه‌كان ته‌واوبووبوون بۆ دابه‌شكردنى ده‌رماڵه‌ى خوێندكاران، به‌ڵام به‌هۆى نه‌بوونى سیوله (پاره‌ى نه‌قد) له بانكه‌كان كێشه‌مان بۆ دروستبوو، بۆیه به‌ڕێز بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى هاته سه‌ر خه‌ت و هاوكاریكردین له چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كه، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه كه ئه‌مڕۆ توانیمان پاره‌ى ده‌رماڵه دابه‌شبكه‌ین”.
هاوكات د. توانا نەجەف، بەڕێوەبەری گشتی كارگێڕی و دارایی لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێم بە SNNی راگەیاند: “دوای ئەوەی وردبینی تەواوكرا لە لیستی ناوی ئەو خوێندكارانەی كە لە زانكۆ و پەیمانگاكان وەرگیران بە گوێرەی سیستەمی زانكۆلاین، لە ئەمڕۆوە دەستدەكەین بە دابەشكردنی پارەی پاڵپشتی دارایی خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگەكان، بۆ ئەم مەبەستەش چەكی پارەكان رەوانەی بانكەكان كراوە”.
وتیشى: “هەروەك ئەوەی لە لایەن وەزارەتی دارایی و خوێندنی باڵاوە بڕیاری لەبارەوە دراوە ئەو هاوكارییە داراییە ئەو خوێندكارانە دەگرێتەوە كە لە سیستمی زانكۆلاین لە زانكۆ و پەیمانگاكان وەرگیراون، مانگانە 40 هەزار دینار دەدرێتە ئەو خوێندكارانەی ناوەوەی شار و هەروەها بڕی 60 هەزار دیناریش دەدرێتە ئەو خوێندكارانەی كە لە دەرەوەی شار لە زانكۆلاین وەرگیراون”.








