به‌هۆى كه‌ڵه‌كه‌بوونى قه‌رزه‌وه كاره‌باى چاڤی لاند بڕدرا

كارمه‌ندێكى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى كاره‌باى ڕاپه‌ڕین له‌كاتى كاردا | فۆتۆ: SNN
SNN – عەلی حەمە سەعید
لەبەرامبەر نەدانەوەی هیچ بڕە پارەیەك لەو قەرزە زۆرە كەڵەكەبووەی كە لەسەر پرۆژەی چاڤی لاند تۆماركراوە لە پارەی كارەبا، دوای چەند جارێك ئاگاداركردنەوەیان و ئامادەنەبوونیان بە پێدانی قەرزی كارەبا، ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانی كارەبای نيشتیمانی لە پرۆژەكە بڕی و لە قۆناغی داهاتووشدا بابەتەكە رووبەڕووی دادگا دەكرێتەوە.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی بە SNN دراون، “دوای ئەوەی لەماوەی رابردوودا بە فەرمانێك بڕیاردرا بە بڕینی كارەبای پرۆژەی چاڤی لاند بەهۆی كەڵەكەبوونی بڕی یەك ملیار و 959 ملیۆن دینار، چەند جارێك بەرپرسانی ئەو پرۆژەیە ئاگاداركراونەتەوە بە پێدانی ئەو بڕە پارەیە، بەڵام بەرپرسانی پرۆژەكە ئامادەنەبوون هيچ بڕە پارەیەك بدەن”.
ئاماژەی بەوەشكرد، “ئەمڕۆ بەفەرمی دەستكرا بە بڕینی كارەبای نشتیمانی چاڤی لاند و هاوكات بە گوێرەی ئەو فەمانەشی كە دەرچووە دەستبەسەر ماڵە گوازراوەكانی كۆمپانیای چاڤیدا دەگیرێت بەگوێرەی ئەندازەی ئەو قەرزەی كە لای كۆمپانیای چاڤییە بۆ وەبەرهێنانی گەشتیاری”.
ئەو سەرچاوەیەى بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، “ئەم هەنگاوەی گیراوەتەبەر وەك قۆناغی یەكەمە و لە قۆناغەكانی داهاتوودا ئەگەر كۆمپانیا ناوبراو ئامادەنەبوو بە رادەستكردنی قەرزەكانی، ئەوا لەڕێگەی دادگاوە ئەو بابەتە یەكلایی دەكەنەوە”.
ده‌قى فه‌رمانه‌كه

فه‌رمانى بڕینى كاره‌باى چاڤی لاند به‌هۆى كه‌ڵه‌كه‌بوونى قه‌رزه‌وه








