
SNN
بریکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان رايگەياند: ئەمساڵ دوو ھەنگاوی گرنگ بۆ دروستکردنی ھێڵی ئاسنین دەنێین، ئەوانیش دیراسەکردنی پڕۆژەکە لەڕووی ماددی و دانانی نەخشەی دروستکردنی ھێڵی ئاسنین و ئامادەکردنی وەبەرھێنەر بۆ ئەنجامدانی پڕۆژەکە.
ئاگرین عەبدوڵا، بریکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی رايگەياند: “تا ئێستا بۆ دروستکردنی ھێڵی ئاسنین دوو ھەنگاومان ناوە، یەکەمیان لەگەڵ کۆمپانیایەک ڕێککەوتوون دیراسەی ئەوەمان بۆ بکات لەڕووی ماددی چەندی پێویستە، تەنھا ماوە گرێبەستی لەگەڵ بکەین، ھەنگاوەکەیتر ئەوەیە لەگەڵ کۆمپانیایەکی جیھانی ڕێککەوتووین، کە نەخشە و ھێڵی ڕێگامان بۆ دابنرێت بە جوانترین شێوە لەڕووی دیزایین و لەکوێ دابنرێت، ھەروەھا ھەڵسەنگاندنی گشتیی و پەیداکردنی وەبەرھێنەر و کڕینی سکەی شەمەندەفەر کە چ جۆرێکی باشە بکڕین و لە قۆناغی ئیش پێکردنیش ھاوکارمان دەبێت”.
ئاگرین عەبدوڵا دەشڵێت: “جارێ نەخشە ڕێگا دادەنرێت و ھەندێک دیراسەی پێویستە، کە ئەو دوو کۆمپانیایە کاری خۆیان تەواو کرد، دەست بە ھەنگاوی دیکە دەکرێت، بۆیە لەماوەیەکی نزیکدا دەست بە دیراسەکردن و دانانی نەخشە ڕێگاکە دەکرێت، بەڵام پارەی دروستکردنی ئەو پڕۆژەیە لە ئەستۆی وەبەرھێنەر دەبێت و حکومەت زەوی بۆ تەرخان دەکات و ئەوانیش پارە دابین دەکەن”.
ڕوونیشی کردەووەتەوە: “ئەو پڕۆژەیە بۆ ھەموو ھەرێمی کوردستانە کە درێژیەکەی 920کم دەبێت، کە ھێڵە سەرەکیەکەی ئیبراھیم خەلیل ئەبەستێتەوە بە سلێمانی و پەروێزخانەوەو کۆمەڵێک ھێڵی دیکەی لێ دەرئەچێت بۆ ڕانیە و بیتوێن، بۆ حاجی ئۆمەران و بۆ ھەڵەبجە و بەرواریان”.
ئاگرین عەبدوڵا ڕاشیگەیاند: “بەپێی ھەڵسەنگاندنی سەرەتایی ھەر 1کم زیاتر لە 5ملیۆن دۆلاری پێویستە بەکڕینی سکەی شەمەندەفەرەکە و تێرمیناڵەکە ئەوبڕە پارەی پێویستە، بەڵام ئەمساڵ دیراسە و نەخشەو وەبەرھێنەر ئامادە دەکرێت، بۆ ساڵی داھاتووش دەست بە ھەنگاوی کرداری دەکرێت”.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









