“نرخى دۆلار تاوه‌كو سێ ساڵى داهاتوو گۆڕانكارى تێدا ناكرێت”

دراوى 100 دۆلارى ئه‌مریكى | فۆتۆ: Dennis Hallinan / Alamy
SNN
ئه‌ندامێكى پێشووى لیژنه‌ى دارایی له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت: نرخى دۆلار تاوه‌كو سێ ساڵى داهاتوو گۆڕانكارى تێدا ناكرێت، ده‌شڵێت: “هه‌ر وه‌زیر یاخود سه‌رۆكوه‌زیرانێك بیه‌وێت گۆڕانكارى له نرخى دۆلاردا بكات خۆى زیانى پێده‌گات”.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 21ى شوبات، جه‌مال كۆچه‌ر، ئه‌ندامى پێشووى لیژنه‌ى دارایی له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به ده‌نگى ئه‌مریكاى راگه‌یاند: ” ئه‌وه‌ى موقته‌دا سه‌رد، رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در ده‌یكات بانگەشەیەکی سیاسیە زۆرتر لەوەی کە نرخی دۆلار و دینار گۆڕانکاری تێدا بکرێت، چونکە سەدر بەڵێنی بە خەڵک دابوو لە کاتی هەڵبژادن کە ئەگەر بوونە حکومەت و بوونە زۆرینە ئەوە گۆڕانکاری دەکەن ئەوە بەشێک بوو لەوە، دووەم تویتەکەی باسی گۆڕانکاری نرخ ناکات بەڵکو باسی هەندێک هەنگاو دەکات، ئەو هەنگاوانەش ئەگەر بە دیقەت دیراسەی بکەین سێ شتی لێ دەخوێنینەوە، یەکەم وەکو باسمکرد بانگەشەیەکی سیاسیە، دووەم شەڕێکە لەگەڵ هەندێک بلۆکی هەندێک لایەنی سیاسی کە سەدر وەها هەستدەکات دەبێت لە هاوکێشەکان دەریان بکات بۆ ئەوەی داهاتی ئەو لایەنە سیاسیانە کەم ببێت، خاڵی سێیەم باسی هەندێک گەندەڵی دەکات لە مەزادی دراو و بە فێرۆدانی پارە ئەوە دەرگایەکە ئەگەر بەدیقەت بین لە قسەکانی موقتەدا سەدر و هەنگاوەکانی موقتەدا سەدر بۆ ئەوەی هەرشتێک ببێتە ئاریشە لە داهاتوو هەوڵدەدات ئێستا یەکلایی بکاتەوە، خاڵی سێیەم ئەوەیە کە موقتەدا سەدر ئێستا بە نیازە هەندێک گۆڕانکاری لە هەندێک پۆست بەدەستبهێنێت بۆ قۆناغی داهاتوو چ بۆ ئۆپۆزیسیۆن چ بۆ حکومەت بانگەشەی وەزیری دارایی و پارێزگاری بانکی مەرکەزی بۆ ئەوە بووە باسی هەندێک گەندەڵکاری و ئیستجواب و لادان و جێگەیان پڕبێت بە هەندێک لە نزیکەکانی خۆی”.
له‌باره‌ى مانه‌وه‌ى نرخى دۆلار وه‌ك نرخى پێشووى د.جه‌مال كۆچه‌ر ده‌ڵێت: “پارێزگارى بانكى ناوه‌ندى به راشكاوى پێى وتین: ئێمە نا‌توانیین هەتا سێ ساڵی داهاتوو هیچ دەستکاری نرخی دۆلار بکەین واتە نرخەکە هەر دەچێتەوە نرخی خۆی کە یەکەم جاریش گۆڕا کەس نەدەچوو بکڕێت بەو نرخە بە 1450 بێگومان وەزارەتی دارایی دۆلاری خۆی بە بانکی ناوەندی دەفرۆشێت بە 1450 بانکی ناوەندیش لە مەزادی دراویدا لە 42 بانک لە ئاستی عێراق دەفرۆشێت بە زیادی 10 نمرە واتە واتە 1460 ئەوانیش دەیفرۆشن بۆ دوکانەکانی ناوخۆی گۆڕینەوەی دراو بە نزیکی 4-5 ژمارە زیاتر کە دەبێتە 1465، ئەگەر بمانەوێت بیکڕین ئەوانیش 5-10 نمرە زیاد دەکەن واتە 1475 هەتا 1485 لەو نرخی جێگیر دەبێت لەوانەیە دوای دوو بۆ سێ ڕۆژی تر”.
له ئێستادا داواى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى وه‌زیرى دارایی عێراق ده‌كرێت، له وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره‌ى ئایا ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى عه‌لى عه‌لاوى چاره‌سه‌ره؟ ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ده‌ڵێت: “نه‌خێر، گۆڕانکاری بەسەردا نایەت و بە نرخی خۆی دەمێنەتەوە ، ئه‌م دوو بابه‌ته بە هیچ شێوەیەک پەیوەندیان به‌یه‌كه‌وه نییە، ئەو وەزیری داراییە و بڕیاری گۆڕینی نرخ بانکی ناوەندییە هیچ پەیوەندی بە یەکترییەوە نییە”.
د. جه‌مال كۆچه‌ر پێیوایه هه‌ر وه‌زیر یان سه‌رۆكوه‌زیرانێك بچێته ژێر بارى دابه‌زاندنى نرخى دۆلار خۆى زیان ده‌كات و جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه: “بە ڕای من بودجەی 2022 ئەم وەزیرە دایناوە و پارێزگاری بانکی ناوەندی ئامادە بووە لەوێ و نرخی دۆلاری هەر بە 1450 داناوە، هەر سەرۆکوەزیرێکی داهاتوو بێت گۆڕانکاری تێدا بکات باری ئابووری حکومەتی خۆی گران دەکات لانی کەم 30-40 تریلیۆن دینار، بۆیە من باوەڕ ناکەم هیچ سەرۆکوەزیرانێک ئەو هەنگاوە بنێت”.







