
SNN
وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا رايگەياند: سەرجەم نیشانەکان ئاماژە بەوە دەدەن ڕووسیا لەسەر لێواری داگیرکردنی ئۆکرانیایە، بەڵام واشنتن تاوەکو دوا سات هەوڵ دەدات سوود لە سەرجەم دەرفەتەکان وەربگرێت تا سەرۆکی روسيا رازيبکات هێرش نەکەن.
ئەنتۆنی بلینکن وەزيری دەرەوەی ئەمريکا لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ پڕۆگرامێکی کەناڵی سی ئێن ئێن جەختی لە هەڵوێستی ئەمەریکا کردەوە لەسەر ئەوەی ئەگەر پێش داگیرکردنەکە سزاکان بسەپێندرێن بەسەر ڕووسیادا ئەوا کاریگەرییەکی ئەوتۆی نابێت، ئەمەش سەرەڕای ئەوەی سەرۆکی ئۆکرانیا ڤۆلۆدیمێر زیلینسکی ڕۆژی شەممە داوایکرد سزاکان بسەپێندرێن بەسەر ڕووسیادا.
بلینکن دەڵێت “مەبەست لە سەپاندنی سزاکان هەوڵدانە بۆ بەربەست دانان لەبەردەم ڕووسیادا تاوەکو جەنگ هەڵنەگیرسێنێت، ئەگەر پێش داگیرکردنەکە سزاکان بسەپێندرێن ئەوا چیتر بەربەست دانانت نامێنێت.”
بلینکن وتی “هەموو ئەو شتانەی دەیبینین ئاماژە بەوە دەدەن کە ئەمە بابەتێکی زۆر جددییە، روسيا لەسەر لێواری داگیرکارییەکین، هەموو ئەوەی لە تواناماندا بێت دەیکەین تاوەکو ڕێگە لە ڕوودانی بگرین.”
جەختيشدەکاتەوە “تاوەکو ئەو کاتەی تانکەکان دەجوڵێن و فڕۆکەکان دەفڕن، سوود لە سەرجەم دەرفەتەکان وەردەگرین تاوەکو بزانین ڕێگەی دیبلۆماسی سەرکەوتوو دەبێت لە ڕازیکردنی سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمێر پوتندا لەسەر ئەوەی بەردەوام نەبێت لەم کارەی یاخود نا.”
بلینکن راشيگەياند: “هێشتا پلانەکەی بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لە شوێنی خۆیدایەتی و وابڕیارە هەفتەی داهاتوو ئەنجام بدرێت، ئەمەش ئەگەر ڕووسیا تاوەکو ئەو کاتە هێرش نەکاتە سەر ئۆکرانیا”.
وتیشی جۆ بایدن ئامادەیە ” لە هەر کات بە هەر شێوەیەک بێت لەگەڵ پوتندا قسە بکات، ئەگەر ئەمە یارمەتیدەر بێت لە ڕێگەگرتن لە هەڵگیرسانی جەنگ”.
ڕۆژی شەممە، ڤۆڵدمێر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکرانيا لەمیانەی کۆنفرانسی ئاسایشی میونخدا وتی ” ئێوە پێم دەڵێن لە چەند ڕۆژی داهاتوودا لە سەدا 100 جەنگێک دەبێت، چاوەڕێی چی دەکەن، سزاکانی ئێوەمان ناوێت دوای ئەوەی بۆردومانکردن ڕوویدا، یاخود دوای ئەوەی تەقە لە وڵاتەکەمان کرا”.
بڕیاری ئەمریکا بۆ جەنگی دژی ئێران بەکوێ دەگات؟
تهمموز 21, 2026ترەمپ: ئەگەر ئێران ڕانەگیرێت ناوچەکە دەکەوێتە ناو ئاژاوەوە
تهمموز 19, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









