وه‌زیرى دارایی بانكه‌كان ئاگادار ده‌كاته‌وه

ئاوات جه‌ناب، وه‌زیرى دارایی حكومه‌تى هه‌رێم | فۆتۆ: SNN
SNN
وه‌زیرى دارایی و ئابوورى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان فه‌رمان به گشت بانكه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات كه ده‌ستكارى ئه‌و سیوله نه‌ختینه‌ییه نه‌كه‌ن كه له هه‌ژمارى بانكى هاووڵاتییاندا دانراوه.
له نووسراوێكدا كه به‌روارى 20ى شوباتى له‌سه‌ره و واژوورى ئاوات جه‌ناب، وه‌زیرى داریی حكومه‌تى هه‌رێمى له‌سه‌ره هاتووه، “به مه‌به‌ستى پێداچوونه‌وه و رێكخستنه‌وه‌ى كاروبارى بانكه‌كان و گه‌ڕانه‌وه‌ى متمانه بۆ بانكه‌كان له‌لاى هاووڵاتییان و به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ى جموجۆڵى بانكى، بفه‌رموون به ئاگاداركردنه‌وه‌ى سه‌رجه‌م بانكه‌كان كه به‌هیچ جۆرێك ده‌ستكارى سیوله‌ى نه‌ختینه‌ی دانراوى ئه‌ژمێره جیاوازه‌كانى هاووڵاتییان نه‌كرێت”.
ده‌قى فه‌رمانه‌كه








