
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەوتەی خاوەن ئارایشتگا و شوێنەكانی جوانكاری خانمان و رازاندنەوەی بوك، ئەو بەروارەی ئەمڕۆ بۆ ئەوان جیاوازە و ڕێژەیەكی زۆر لە بوك و زاوا سەردانیان كردوون بۆ ئەوەی لەم بەروارەدا كارەكانیان بۆ ئەنجام بدەن، بەجۆرێك بەهۆی ئەو خواستە زۆرەوە ئەمرۆ كە سێ شەممەیە هاوشێوەی ڕۆژانی هەینی قەرەباڵغ بووە.
نیگار محەمەد، خاوەنی ئارایشتگای نیگار لە سلێمانی بەSNNی ڕاگەیاند: هەر لە دوێنێوە لەلایەن چەندین بوك و زاواو كەسوكاری بوك و زاوا و هاووڵاتیانیشەوە پەیوەندییەكی زۆرمان پێوەكراوە كە ئەمڕۆ كاتێكیان بۆ دابینێن كاری جوانکارییان بۆ بكەین، بەجۆرێك لە ڕۆژانی ئاسایی لە دوای كاتژمێر نۆ دەستمان پێكردووە بەڵام ئەمڕۆ لە پێش كاتژمێر هەشتەوە دەستمان بە كار كردووە و تا درەنگانێكی ئەمڕۆ سەرەمان بۆ بوك داناوە.
ئاماژەی بەوەشكرد: ڕۆژانی ئاسایی تەنها لە ڕۆژانی هەینی ژمارەیەكی زۆر لە بوكمان بۆ دەهات بەڵام ئەمڕۆ كە سێشەممەیە دوو هێندەی ڕۆژانی هەینی بوكمان بۆ هاتووە جوانكارییان بكەین و ڕۆژی سێ شەممەیان لێ كردوین بە ڕۆژی هەینی، ئەوەش بەهۆی ئەوەی ئەمڕۆ 22/2/2022 بەلیا گەنجانەوە بەرواریكی جوانە و خوازیارن لەم ڕۆژەدا بچنە پرۆسەی هاوسەرگیرییەوە.
وتەكانی ئەو خاوەن ئارایشتگایە لەكاتێكدایە كە ئەمڕۆ سێشەممە 22/2/2022 بەلای زۆرێك لە هاووڵاتیان و دایكان و ئەو كەسانەی كە دەستگیراندارن بەرواریكی جوانە و دایكانی دووگیان خوازیارن لەم بەروارەدا منداڵەكانیان لەدایك ببێت و نەشتەرگەری پێشوەختە ئەنجام دەدەن، یاخود دەستگیراندارەكان لەم ڕۆژەدا بڕیاری چوونە ناو ژیانی هاوسەرێتی.
ئەم بەروارە تا 200 ساڵی ديکە دووبارە نابێتەوە، لە 2222/2/22 ئەم بەروارە دووبارە دەبێتەوە.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
14كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









