“سه‌ركرده‌كانى چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ سه‌در كۆده‌بنه‌وه”

موقته‌دا سه‌در، رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در له عێراق | فۆتۆ: AFP
SNN
بڕیاره له دوو رۆژى داهاتوودا كۆبوونه‌وه‌ی نێوان سه‌ركرده‌كانى چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى و موقته‌دا سه‌در به‌ڕێوه‌بچێت، ئه‌ندامێكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقش ده‌ڵێت: “كۆبوونه‌وه‌كه بۆ پێكهێنانى گه‌وره‌ترین كوتله‌ى په‌رله‌مانه”.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه فازل فه‌تلاوى، ئه‌ندامى هاوپه‌یمانى فه‌تح به میدیاكانى عێراقى راگه‌یاند: “له دوو رۆژى داهاتوودا موقته‌دا سه‌در، رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در له عێراق له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانى چوارچێوه هه‌ماهه‌نگى كۆبوونه‌وه‌یه‌كى گرنگ ئه‌نجامده‌دات”.
له‌باره‌ى هۆكارى پشت كۆبوونه‌وه‌كه‌ى سه‌در له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه له نورى مالیكى، هادى عامرى و قه‌یس خه‌ز عه‌لى، سه‌ركرده‌كانى چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى، فازل فه‌تلاوى ئه‌وه‌شى ئاشكرا كرد: “كۆبوونه‌وه‌كه بۆ پێكهێنان و راگه‌یاندنى گه‌وره‌ترین كوتله‌ى په‌رله‌مانییه بۆ ئه‌وه‌ى به یه‌ك كوتله‌ى هاوبه‌ش بچنه نێو ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق”.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “هه‌ردوولا رێككه‌وتوون كه ده‌ستبه گفتوگۆكانیان بكه‌ن له‌سه‌ر سه‌رۆكوه‌زیرانى نوێى عێراق و كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه سه‌رۆكوه‌زیرانى نوێ پێویسته كه‌سایه‌تیه‌كى به‌هێزى هه‌بێت، به‌شێوه‌یه‌ك كه بتوانێت له قۆناغى داهاتوودا عێراق به‌ڕێوه‌به‌رێت”.
به وته‌ى فازل فه‌تلاوى، “كۆبوونه‌وه‌كه به ئاراسته‌ى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى عێراقه، چونكه هه‌مووان ده‌یانه‌وێت بگه‌نه چاره‌سه‌رى كێشه سیاسییه‌كانى عێراق”.








