بافڵ جەلال تاڵەبانی: یەکێتی پەرۆشی بنیادنانی ھێزێکی کوردستانیی یەکگرتووی پڕچەک و راھێنراوە

0
597

SNN

بافڵ جەلال تاڵەبانی لە دەباشان پێشوازیکرد لە وەفدێکی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرپەرشتی کۆڵۆنێل تۆد بورۆ.

لە دیدارێکدا جەختکرایەوە لە بەردەوامی و پەرەپێدانی پەیوەندی و ھەماھەنگییەکانی نێوان ھێزی پێشمەرگەی کوردستان و ھێزەکانی ھاوپەیمانان لەپێناو بەرقەرارکردنی ئارامی، ئاسایش و رووبەڕووبوونەوەی مەترسییە ئەمنییەکان.

بافڵ جەلال تاڵەبانی رۆڵی ھێزەکانی ھاوپەیمانانی لە جەنگی رووبەرووبوونەوەی داعش بەرز نرخاند و پێویستی بەردەوامی رۆڵیانی دووپاتکردەوە لە ھاوکاریکردنی ھێزەکانی ھەرێمی کوردستان بۆ زاڵبوون بەسەر تەحەددییە ئەمنییەکان، روونیکردەوە مەترسیی تیرۆر کۆتایی نەھاتووە و لەھەموو کات زیاتر لەم کاتانەدا کە دۆخی سیاسی ناجێگیرە پێویستمان بە ھاریکاری و کاری ھاوبەش ھەیە لەنێوان ھێزی پێشمەرگە، ھێزە عێراقییەکان و ھاوپەیمانان تا بتوانرێت بە ستراتیژێکی نوێی سەربازی ھەڕەشەکان دووربخەینەوە و بۆشاییە ئەمنییەکان پڕبکەینەوە، چونکە ئەگەر ئەمە نەکرێت ئارامی و ئاسایشی خەڵک لە ھەندێک ناوچە دەکەونە مەترسییەوە.

سەبارەت بە رێکخستنەوە و یەکگرتنەوەی ھێزەکانی پێشمەرگە بافڵ جەلال تاڵەبانی بەرچاوڕوونیدایە وەفدی میوان و ئاشکرایکرد بەردەوامن لە سەرخستنی ئەم ھەنگاوە نیشتمانییە چونکە یەکێتی پەرۆشی بنیادنانی ھێزێکی کوردستانیی یەکگرتووی پڕچەک و راھێنراوە لەسەر بنەما و زانستی سەربازی سەردەم، پشتیوانی و ھاوکاری ھاوپەیمانانیش پاڵپشتییەکی باش دەبێت تا ئەم ئامانجە کە بەھایەکی باڵای ھەیە بەدیبێنین.

ھەر لە دیدارەکەدا چەندین پرسی تری ئەمنی و سەربازی بۆچوونیان لەبارەوە خرایەڕوو، بافڵ جەلال تاڵەبانی لەسەر پێشھاتە ئەمنییەکان ھەڵوەستەیکرد و بە گرنگییەوە خوێندنەوەی بۆ ھەلومەرجەکە کرد و پێویستی قۆناغەکەشی روونکردەوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this