سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی: لەگەڵ هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستانداین

0
643
زیاد جەبار

SNN-عەلی حەمەسەعید
سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی نشتیمانی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان ئاماژە بەوەدەكات ئێمە لەگەڵ ئەوەداین كە یاسای هەڵبژاردنەكان هەموار بكرێتەوە و ئەو بابەتانەشی كە ڕەهەندی نشتیمانیان هەیە بەڕەزامەندی هەموو هێزوو لایەنە سیاسییەكان تێپەڕێندرێت نەك بەخواست و ویستی تەنها لایەنێك.

زیاد جەبار، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان، بە SNNی ڕاگەیاند: ئێمە لە فراكسیۆنی یەكێتی هەمیشە جەختمان لەسەر ئەوە كردووەتەوە كە بابەتەكانی یاسای هەڵبژاردنەكان و پرسی دەستوور و هەروەها پرسی كاراكردنەوەی كۆمیسیۆن سێ‌ پرسی گرنگ كە دەبێت سازان و تەوفوقیان لەسەر بكرێت و چونكە ئەو بابەتانە ڕەهەندی نشتیمانیان هەیە و ناكرێت بە بێ‌ لایەنەكانی دیكە تێبەڕێندرێن.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئێمە پێمان وایە كە دەبێت یاسای هەڵبژاردنەكان هەموار بكرێتەوە بەجۆرێك كە هەرێمی كوردستان لەسەر ئاستی پارێزگاكان بۆ چوار بازنەی هەڵبژاردن دابەش بكرێت، هاوكات لە بارەی دەستوورەوە، داوامان كردووە كە لیژنەی نووسینەوەی دەستوور كارا بكرێتەوە و ئەو بەند وماددانەی لە ڕابردوودا لە دەستووری هەرێم نوسراونەتەوە، بكرێنە بنەما بۆ نووسینەوەی دەستوورێك بۆ هەرێمی كوردستان، هاوكات لەسەر پرسی كۆمیسیۆنیش پیمان وایە كە یان ئەو ئەنجومەنی كۆمیسیارانەی ئێستاهەیە كارابكرێتەوە یان گۆڕانكاری لە یاساكەیاندا بكرێت.

وتەكانی سەرۆكای فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان لە كاتێكدایە كە زۆرینەی فراكسیۆنەكانی ناو پەرلەمانی كوردستان لەگەڵ هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردنەكاندان، بەڵام فراكسیۆنی پارتی لەگەڵ ئەوەدان كە یاسای هەڵبژاردنەكان هەموار نەكرێتەوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this