هێزێكى چه‌كدارى رێگه‌ده‌گرن له‌وه‌ى به‌رهه‌مى په‌له‌وه‌رى هه‌رێم ره‌وانى عێراق بكرێت

0
632

SNN – عەلی حەمە سەعید
سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەرییەكان رایده‌گه‌یه‌نێت: بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی عه‌لەف و پێداویستییەكانی ناو كێڵگه‌ پەلەوەرییەكان زیانێكی زۆر بە خاوەن كێڵگە پەلەوەرییەكان كەوتووە، و ژمارەیەكیشیان داخران، ده‌شڵێت: ” لە ئێستاشدا چەند هێزێكی چەكدار لە باشوور و ناوەڕاستی عێراق ڕێگەناده‌ن بەرهەمەكانمان بگه‌نه‌ پارێزگاكانى تر”.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 24ى شوبات، نازم عەبدوڵا، سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەرییەكان بە SNNی راگەیاند: “ئێمە چەندین جار لایەنە پەیوەندیدارەكانمان ئاگاداركردووەتەوە كە بەهۆی گرفتی زیادكردنی باج و گرانبوونی نرخی عەلەف و زیادبوونی نرخی جوجك و گرانبوونی پێداویستییەكانی دیكەی ناو كێڵگه‌ پەلەوەییەكان ژمارەیەكی زۆر لە كێڵگە پەلەوەرییەكان داخراون و خاوەنەكانیان رووبەڕووی زیانێكی گەورە بوونەتەوە، بەڵام گرفتەكەمان بۆ چارەسەر نەكراوه‌ و ئێستاش رووبەڕووی گرفتێكی گەورەتر بووینەتەوە”.

سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەرییەكان زانیارى زیاترى له‌و باره‌یه‌وه‌ ئاشكرا كرد و ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “ماوەی چەند رۆژێكە لەلایەن هێزێكی چەكداری سەر بە گروپە چەكدارەكانی پارێزگاكانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق، بازگە دادەنرێت و رێگە دەگرن لە هەناردەكردنی بەرهەمی كێڵگه‌ پەلەوەرییەكانی سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە رەوانەی پارێزگاكانی دیكەی عێراق بكرێت”.

نازم عەبدوڵ داواى له‌ لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار ده‌كات بێنه‌ سه‌ر خه‌ت و ده‌ڵێت: ” پێویسته‌ وەزیری كشتوكاڵ و پەرلەمانتاران بێنە سەر هێڵ بۆ كردنەوەی ئەو رێگایە و كۆتایی هینان بەوگرفتە”.

سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەرییەكان جەخت له‌وه‌شده‌كاته‌وه‌: “بەهۆی ئەوەی لە زۆربەی كاته‌كاندا خاوەن كێڵگه‌ پەلەوەرییەكان لە زیاندابوون و ئێستاش رێگەنادرێت بەرهەمەكانمان رەوانەی پارێزگاكانی عێراق بكرێن كەرتی كێڵگه‌ پەلەوەریەكان نزیكە لە داڕمانی یەكجاری ئەگەر بەزووترین كات چارەسەر نەكرێت”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this