دانیشتنه‌كانى په‌رله‌مانى كوردستان ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه‌

0
486
كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان به‌ به‌شدارى تیمى حكومه‌تى هه‌رێم | فۆتۆ: ئه‌ژى عومه‌ر

SNN – عەلی حەمەسەعید
ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی یەكێتی رایده‌گه‌یه‌نێت: سەرەتای مانگی داهاتوو جارێكی دیكە دانیشتنەكانی پەرلەمانى كوردستان دەستپیدەكەنەوە ده‌شڵێت: “وەك فراكسیۆنی یەكێتی چەندین پرۆژەیاسای گرنگمان ئامادەكردووە كە لە بەرژەوەندی هاووڵاتیيانن بۆ ئەوەی دەنگیان لەسەر بدرێت”.

دوای تێپەڕبوونی دوو مانگ لە راگرتنی دانیشتنەكانی پەرلەمان بەهۆی پشووی زستانەی پەرلەمانەو بڕیاره‌ سه‌ره‌تاى مانگى ئازار دانیشتنه‌كان ده‌ستپێبكه‌نه‌وه‌.

زكری ئەحمەد، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە SNNی راگەیاند: “دوای ئەوەی پشووی زستانەی پەرلەمان كۆتای پێدێت لەسەرەتای مانگی داهاتوو دانیشتنەكانی پەرلەمانی كوردستان دەستپێدەكەنەوە و چەندین پرۆژەیاساش ئامادەكراون بۆ ئەوەی بخرێنە بەرنامەی كارەوە و خوێندنەوەیان بۆ بكرێت و دەنگیان لەسەر بدرێت”.

وتیشى: “ئێمە لە فراكسیۆنی یەكێتیی نشتیمانیی كوردستان، چەندین پرۆژەیاسای گرنگمان ئامادەكردووە كە لە بەرژەوەندی گشتی هاووڵاتییاندایە بۆ ئەوەی دەنگیان لەسەر بدرێت، هاوكات هەوڵی تەواویش دەدەین كە حكومەت پڕۆژەیاسای بودجەی ئەمساڵ رەوانەی پەرلەمان بكات كە بەهۆی گرنگی بوونی ئەو یاسایە فراكسیۆنی یەكێتی زۆر بەجددی كاری لەسەر دەكات”.

ئەو ئەندامەی فراكسیۆنی یەكێتی ئەوەشی خستەڕوو: “هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردنەكان یەكێكی دیكە دەبێت لە كارەكانی پەرلەمان، لەگەڵ ئەوەشدا چەند پڕۆژەیاسایەكی دیكە لە بوارە جیاجیاكاندا لەلایەن لیژنە تایبەتەكانەوە كاریان لەسەر كراوە بۆ ئەوەی بخرێنە بەرنامەی كارەوە و دەنگیان لەسەر بدرێت، هاوكات لەگەڵ دەستپێكردنەوەی دانیشتنەكانی پەرلەمان كار بۆ پەسەندكردنی یاسای چەك لە هەرێمی كوردستان دەكات، كە پێشیر خوێندنەوەی یەكەم و دووەمی بۆ كراوە”.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this