شەڕ لە لايەکی ديکەشەوە هەڵگيرسا

SNN
وەزيری بەرگری تايوان رايگەياند: نۆ فڕۆكەی جەنگی چین ئاسمانی تایوانیان بەزاندووە، ئەوەش هاوکاتە لەگەڵ هێرشەکەی رووسيا بۆسەر ئۆکرانيا.
ئاژانسی رۆيتەرز لە زاری وەزيری بەرگری تايوانەوە بڵاويکردەوە: نۆ فڕۆکەی جەنگی چين ئاسمانی تايوانيان بەزاندووە، بەڵام نەيانتوانيوە بە تەواوەتی لە تايوان نزيک ببنەوە.
ئەم جوڵەيەی چين لەکاتیکدايە ئەمڕۆ رووسيا دەستی بە هێرشەکانی بۆسەر ئۆکرانيا کرد، ئەوەش نيگەرانی وڵاتانی رۆژئاوای لێکەوتووەتەوە و بەشێکی زۆری سەرکردە باڵاکانی وڵاتانی رۆژئاوا و ناتۆ هەڵوێستی خۆيان راگەياند و ئيدانەی هێرشەکەيان کرد.
چاودێرانی سياسی پێيانوايە ترسێکی ديکەی رۆژئاوا دەستپێکردنی هێرشەکانی چينە بۆسەر تايوان.








