شەڕی ڕوسیا و ئۆكرانیا چ كاریگەرییەكی لەسەر هەرێم دەبێت؟

0
797

SNN-عەلی حەمە سەعید
ماوەی چەند ڕۆژێكە شەڕی نێوان ڕوسیاو ئۆكرانیا دەستپێكردووە و جیهان لە چاوەڕوانی دەرئەنجامەكانی ئەو شەڕەدایە هاوكات هەر بەوهۆیەشەوە نرخی بەرمیلێك نەوت 100 دۆلاری تێپەڕاندووە، بە وتەی سەرۆكی یەكێتی ژوورە بازرگانی و پیشەسازییەكانی هەرێمی كوردستانیش ئاماژە بەوەدەكات: ئەو شەڕە كاریگەری لەسەر دۆخی ئابوwری هەموو وڵاتانی جیهان بە عێراق و هەرێمی كوردستانیشەوە دەكات، چونكە نرخی نەوتی بەرزكردووەتەوە.

دارا جەلیل خەیات، سەرۆكی یەكێتی ژوورە بازرگانی و پیشەسازییەكانی هەرێمی كوردستان، بە SNNی ڕاگەیاند: كاتێك شەڕی ڕاستەوخۆ لە نێوان دووڵاتی جیهان روودەدات بێگومان بەڕاستەوخۆ و نارشاستەوخۆ ئەو شەڕو پێكدادانانە كاریەری لەسەر وڵاتانی دیكە جیهانیش دەبێت بە تایبەت كە ئەگەر ئەو شەڕە لە نێوان دوو وڵاتی گەوری جیهاندا بێت، بۆیە ئەوەی ئێستا ڕوودەدات لە شەڕی نێوان ڕوسیا و ئۆكرانیا كاریگەری ئابوری لەسەر وڵاتانی جیهان جێهێشتووە، چونكە نرخی نەوتی تا سەروو 100 دۆلار بەرزكردووەتەوە زۆرینەی وڵاتانی جیهانیش یان فرۆشیاری نەوتن یاخود كریاری نەوتن.

ئاماژەی بەوەشكرد: هەر چەندە ئێمە لە هەرێمی كوردستان پەیوەندی ڕاستەخۆی ئابوریمان لەگەڵ رشوسیا یان ئۆكرانیان نییە، بەڵام ئەمە بەومانایە نایەت كە كاریگەری لەسەر هەرێمی كورستان نەیەبێت بەڵكوو لەو ڕووەوە كاریگەری دەبێت كە بەهۆی ئەوەی هەرێمی كوردستانیش فرۆشیاری نەوتە بەرزبوونەوەی نرخی نەوتیش لە سودو قازانجی وڵاتانی خاوەن نەوتە بەڵام دواجار شەڕو پێكدادان لە سودی هیچ وڵاتێكی جیهان نابێت چونكە دەبێت دواجار هەر بە ئاشتی گرفتەكان چارەسەر بكرێن.

سەرۆكی یەكێتی ژوورە بازرگانی و پیشەسازییەكانی هەریمی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو: بۆ ئەم قۆناغەی هەرێمی كوردستانی پێداتێدەڕێت زۆر گرنگە كە چاكسازی ڕاستەقینە بكرێت و سەرچاوەكانی داهات زیاتر كۆنترۆڵبكرێن و بەجۆرێك كە خۆمان بۆ قۆناغەكانی داهاتوو ئامادە بكەین كە كەسمان نازانین ئەم شەڕەی ڕوسیا و ئۆكرانیان بە كوێ‌ دەگات.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this