زیاد جەبار: ئێمە لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردنین لەوادەی خۆیدا

زیاد جەبار، سەرۆكی فراكسیۆنى یهكێتى لە پەرلەمانی كوردستان | فۆتۆ: پهرلهمانى كوردستان
SNN-عەلی حەمە سەعید
سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان ئاماژە بەوەدەكات دیاریكردنی 1/10/2022 لەلایەن سەرۆكی هەریم بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمان ئەركێكی یاسایی سەرۆكی هەرێم بوو كە پێی هەستا، بۆیە ئێمە لە فراكسیۆنی یەكێتی هەمیشە جەختمان لەوەكردووەتەوە كە لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردنداین لە وادەی دیاریكراودا ئەگەر ئیرادەیەكی جدیش هەبێت دەكرێت ئەو هەڵبژاردنە ئەنجام بدرێت.
زیاد جەبار، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كورستان بە SNNی ڕاگەیاند: ئەو وادەیەی كە لەلایەن ( نێچیرڤان بارزانی ) سەرۆكی هەرێم دیاریكراوە كە 1/10/2022 بە ڕۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ئەمە ئەركێكی یاسایی سەرۆكی هەرێمە و دەبوو بەو ئەركەی هەستێت، بەڵام گرنگ لە جێبەجێكردنی ئەو بڕیارەدایە كە لەو وادەیە هەڵبژاردن بەڕێوە بچێت، بۆیە ئێمە لە یەكێتی نیشتمانی كوردستان هەروەك لەڕابردووشدا جەختمان لەوە كردووەتەوە كە لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردنین لەوادەی یاسایی خۆیدا.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئێمە لە فراكسیۆنی یەكێتی بۆچوونی خۆمان ئاراستەی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان كردووە كە دەمانەوێت یاسای هەڵبژاردنەكان هەموار بكرێنەوە بەجۆرێك كە لەبەرژەوەندی هەموواندا بێت ببێتە هۆی ئەوەی كە هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەر بەڕێوەبچێت و زۆرترین هاووڵاتی هەرێمی كوردستان لەو هەڵبژاردنە بەشداری بكەن.
سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو، ئەگەر ئیرادەیەكی جدی هەبێت ئەوا دەتواندریت هەڵبژاردن لەوادەی دیاریكراودا بەڕێوەبچێت، چونكە بەلایەنی كەم ماوەی حەوت مانگمان لەبەردەستدا ماوە بۆ ئەوەی هەڵەبژاردن لەووادەیە ئەنجام بدرێت لەكاتێكدا كۆمیسیۆن ماوەی شەش مانگی پێویستە بۆ ئامادەكاری ئەنجامدانی هەڵبژاردن هاوكات دەستواندرێت یاسای هەڵبژاردن هەموار بكرێتەوە.








