ناتۆ: پێویستە رووسیا دەستبەجێ هێزەکانی لە ئۆکرانیا بکشێنێتەوە

0
614

SNN

ناتۆ داوا لە رووسیا دەکات بەشێوەیەکی بەپەلە هێزەکانی لە خاکی ئۆکرانیا بکشێنێتەوە جەختیش لەوە دەکاتەوە کە ئەو هێرشە بە زیان بۆ سەر مۆسکۆ دەشکێتەوە.

یانس ستۆڵتنبێرگ ئەمینداری گشتیی ناتۆ لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، داوای کشانەوەی بەپەلەی هێزەکانی روسیا دەکەن لە خاکی ئۆکرانیا، چونکە ئەوە هێرشێکە بۆ سەر سەروەری و یەکپارچەیی خاکی وڵاتەکە.

ئەمینداری گشتی ناتۆ ئاماژەی بەوەشکرد، چەندین کەس گیانیان لەدەستداوە و ئازار دەچێژن لە ئێستادا لە ئۆکرانیا بەهۆی چالاکییەکانی روسیاوە و “تەواوی بەرپرسیاریەتی ئەم جەنگە لە ئەستۆی روسیایە، بەهۆی ئەوەی هەموو رێگەچارە دیبلۆماسییەکانی رەتکردەوە کە لەلایەن ناتۆوە پێشکەشی کرابوون و یاسای جیهانی پێشێلکردووە.”

هاوکات راشیگەیاند، لەپەیوەندی بەردەوامدان لەگەڵ حکومەتی ئۆکرانیا و بەردەوامن لە ناردنی هاوکاری سەربازی بۆ ئەو وڵاتە.

لە راگەیەنراوێکیشدا ناتۆ ئەوەی خستووەتەڕوو، روسیا لەپای هێرشەکەی باجێکی قورس دەدات چ سەبارەت بە لایەنی ئابوری وڵاتەکەی چ لە رووی سیاسییەوە.

باسی لەوەشکردووە، ناتۆ بەتەواوی پاڵپشتی دیموکراسی و ئازادی دەکات و پاڵپشتی حکومەت و پەرلەمان و سەرۆک و گەلی ئۆکرانیا دەکەن بە هەموو جۆرێک و ئەوەندی بتوانن چ لە رووی سیاسی و کردارییەوە هاوکاری وڵاتەکە دەکەن تا ئەو کاتەی خۆیان بەرگری بکەن.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this