ئه‌مریكا بۆ زیلینسكى: رێگه‌بده یارمه‌تیت بده‌ین ژیانت له مه‌ترسیدایه

ڤۆلۆدیمیر زیلینسكى، سه‌رۆكى ئۆكرانیا | فۆتۆ: AFP
SNN
حكومه‌تى ئه‌مریكا به فه‌رمى هۆشدارى داوه‌ته‌وه سه‌رۆكى ئۆكرانیا، ئه‌گه‌ر بكه‌وێته ده‌ستى ڕوسیا ژیانى پارێزراو نابێت و ئاماده‌یشیان ده‌ربڕیووه كه وه‌ك په‌ناهه‌نده‌ى سیاسى مافى مانه‌وه پێبخه‌شن.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 26ى شوبات، رۆژنامه‌ى واشنتن پۆستى ئه‌مریكى له‌سه‌ر زارى سه‌رچاوه‌كانییه‌وه له حكومه‌تى ئه‌مریكا بڵاویكرده‌وه، “ئه‌مریكا به فه‌رمى هۆشدارى داوه‌ته‌وه ڤلۆدۆمیر زیلینسكى، سه‌رۆكى ئۆكرانیا ئه‌گه‌ر بكه‌وێته ده‌ستى ڕوسیا ژیانى پارێزراو نابێت و رزگاركردنى ئه‌سته‌م ده‌بێت، بۆیه ئاماده‌ن وه‌ك په‌ناهه‌نده‌ى سیاسى وه‌ریبگرن و مافى مانه‌وه‌ى پێببه‌خشن، هاوكات ئه‌وه‌شیان پێوتووه ده‌توانن بیگوازنه‌وه بۆ جێگه‌یه‌ك كه بتوانێت لێیه‌وه حكومه‌ته‌كه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رێت”.
رۆژنامه‌كه له‌باره‌ى وه‌ڵامى سه‌رۆكى ئۆكرانیا بۆ په‌یامه‌كه‌ى ئه‌مریكا ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، “زیلینسكى ئاماده‌نه‌بووه داواكه‌ى ئه‌مریكا قبوڵبكات و ئۆكرانیا به‌جێبهێڵێت”.
به‌پێى زانیارییه‌كانى واشنتن پۆست، “زیلینسكى ئاماده‌نه‌بووه ته‌نانه‌ت به‌شى یه‌كه‌مى پێشنیاره‌كه‌ى ئه‌مریكا قبوڵبكات كه بریتبووه له گواستنه‌وه‌ى بۆ شارى لڤۆڤ له رۆژئاواى ئۆكرانیا”.
به‌ره‌به‌یانى رۆژى پێنجشه‌ممه 24ى شوبات، ڕوسیا هێرشه‌كانى بۆ سه‌ر ئۆكرانیا ده‌ستپێكردن و تاوه‌كو ئه‌مڕۆ 26ى شوبات، هێرشه‌كان به‌رده‌وامن، له نوێترین پێشهاتیشدا ئاژانسى هه‌واڵى رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه، “هێرش و بۆردوومانه‌كانى ڕوسیا له‌ناو كیێڤى پایته‌ختى ئۆكرانیا به‌رده‌وامن”.
هاوكات به‌پێى هه‌واڵى میدیاكان، “ڕوسیا ره‌تیكردووه‌ته‌وه كه نێوه‌ندگیرى ئه‌مریكا له‌نێوان خۆى و ئۆكرانیادا قبوڵبكات”.








