هاوپه‌یمانیه‌تیه‌كى نوێ بۆ پێكهێنانى حكومه‌تى عێراق پێكده‌هێنرێت

نورى مالیكى، هادى عامرى و قه‌یس خه‌ز عه‌لى، سه‌ركرده‌كانى چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى | فۆتۆ: Shafaqnews
SNN
سه‌ركرده‌یه‌كى چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى رایده‌گه‌یه‌نێت: به‌مزووانه هاوپه‌یمانیه‌تى (الثبات) راده‌گه‌یه‌نین، ده‌شڵێت: “له هه‌وڵداین بۆ ئه‌وه‌ى موقته‌دا سه‌در په‌یوه‌ندى به هاوپه‌یمانیه‌تییه‌كه‌مانه‌وه بكات”.
سه‌ركرده‌كانى چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى كه پێكهاتوون له نورى مالیكى، قه‌یس خه‌زعه‌لى و هادى عامرى له ئێستادا سه‌رقاڵى پێكهێنانى هاوپه‌یمانیه‌تیه‌كى نوێن بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن حكومه‌تى نوێى عێراق پێكبهێنن.
مه‌حمود یاسین حیانى، سه‌ركرده له چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت: “له ماوه‌یه‌كى نزیكدا هاوپه‌یمانى (الثبات) راده‌گه‌یه‌نین، ئه‌م هاوپه‌یمانیه‌تیه له ئێستادا به‌رده‌وامه له كۆكردنه‌وه‌ى هێزه سیاسییه‌كانى عێراق له خۆى و ژماره‌ى په‌رله‌مانتاره‌كانى گه‌یشتووه‌ته 133 بۆ 135 په‌رله‌مانتار”.
به وته‌ى حیانى، “له ئێستادا ژماره‌یه‌كى زۆر په‌رله‌مانتارى سه‌ربه‌خۆ په‌یوه‌ندییان به هاوپه‌یمانیه‌تیه‌كه‌وه كردووه”.
ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ى چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى له وه‌ڵامى پرسیارى، ئایا موقته‌دا سه‌در ئاماده‌یه په‌یوه‌ندى به هاوپه‌یمانیه‌تیه‌كه‌وه بكات؟ ئاشكرایده‌كات: “له ئێستادا له گفتوگۆكان له‌گه‌ڵ رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در ده‌ستیانپێكردووه بۆ ئه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى به هاوپه‌یمانیه‌تیه‌كه‌وه بكات، چونكه هه‌موو هه‌وڵێك ده‌درێت بۆ ئه‌وه‌ى كوتله به‌هێزه‌كان له هاوپه‌یمانیه‌تیه‌كه‌دا كۆبكرێنه‌وه”.
به وته‌ى ئه‌و سه‌ركرده‌یه، “له ئێستادا هاوپه‌یمانى (الثبات) خاوه‌نى گه‌وره‌ترین ژماره‌ى په‌رله‌مانتاره و ده‌كرێت وه‌ك گه‌وره‌ترین كوتله‌ى په‌رله‌مانى هه‌ژمار بكرێت، ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى له ئێستادا هه‌وڵده‌ده‌ن زۆرترین ژماره‌ى په‌رله‌مانتار و فراكسۆن له‌ده‌ورى خۆیان كۆبكه‌نه‌وه”.
رۆژى سێشه‌ممه 23ى شوبات، فازل فه‌تلاوى، ئه‌ندامى هاوپه‌یمانى فه‌تح به میدیاكانى عێراقى راگه‌یاند: “له دوو رۆژى داهاتوودا موقته‌دا سه‌در، رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در له عێراق له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانى چوارچێوه هه‌ماهه‌نگى كۆبوونه‌وه‌یه‌كى گرنگ ئه‌نجامده‌دات”.
له‌باره‌ى هۆكارى پشت كۆبوونه‌وه‌كه‌ى سه‌در له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه له نورى مالیكى، هادى عامرى و قه‌یس خه‌ز عه‌لى، سه‌ركرده‌كانى چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى، فازل فه‌تلاوى ئه‌وه‌شى ئاشكرا كرد: “كۆبوونه‌وه‌كه بۆ پێكهێنان و راگه‌یاندنى گه‌وره‌ترین كوتله‌ى په‌رله‌مانییه بۆ ئه‌وه‌ى به یه‌ك كوتله‌ى هاوبه‌ش بچنه نێو ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق”.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “هه‌ردوولا رێككه‌وتوون كه ده‌ستبه گفتوگۆكانیان بكه‌ن له‌سه‌ر سه‌رۆكوه‌زیرانى نوێى عێراق و كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه سه‌رۆكوه‌زیرانى نوێ پێویسته كه‌سایه‌تیه‌كى به‌هێزى هه‌بێت، به‌شێوه‌یه‌ك كه بتوانێت له قۆناغى داهاتوودا عێراق به‌ڕێوه‌به‌رێت”.
به وته‌ى فازل فه‌تلاوى، “كۆبوونه‌وه‌كه به ئاراسته‌ى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى عێراقه، چونكه هه‌مووان ده‌یانه‌وێت بگه‌نه چاره‌سه‌رى كێشه سیاسییه‌كانى عێراق”.
تۆم باراک: کۆنترۆڵکردنی چەک لە عێراق دەستپێکی قۆناغێکی نوێیە لە مێژووی وڵاتەکەدا
22كاتژمێر لهمهوپێش
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








