
تابلۆی نوێ
SNN-عەلی حەمە سەعید
هەرچەندە ڕابردوودا زۆر باس لە یەكخستنی تابلۆی ئۆتۆمبێلەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان دەكرا بە شێوەی تابلۆی ئۆتۆمبێلی وڵاتانی ئەوروپا، بەڵام وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی ئاماژە بەوەدەكات كە تائێستا هیچ شتێكی فەرمیمان بەدەستنەگەیشتووە، بەڵام هەر كەسێك بیەوێت بە ئۆتۆمبێلی خۆی بڕواتە وڵاتانی دەوروبەر ئەوا بە 50 هەزار دینار تابلۆی ئۆتۆمبیلەكەی بۆ دەكەین بە شێوازی تابلۆی ئەوروپی كە بۆماوەی ساڵێك بەكاردێت.
عەقید بەخیتار محەمەد، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: بابەتی گۆڕین و یەكخستنی تابلۆی ئۆتۆمبێلەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان و هەروەها گۆڕینی شێوازی تابلۆكان بە شێوەی تابلۆی ئۆتۆمبێلی ئەوروپی، لەماوەی ڕابردوودا تەنها لەڕاگەیاندنەكانەوە بەگەرمی باسدەكرا ئەوەش لە پیناو كۆكردنەوەی لایك و كۆمێنت بوو بۆ پەیجەكانیان چونكە بەفەرمی ئێمە هیچ شتێكمان لەوبارەیەوە بەدەست نەگەیشتووە.
ئاماژەی بەوەشكرد، هەر هاووڵاتییەك كە دەیەوێت گەشتی وڵاتانی دەوروبەری هەرێمی كوردستان بكات و ئۆتۆمبێلی تایبەتی خۆی ببات لەگەڵ خۆیدا ئەوا ئەو كەسانە لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگاكان بە وەرگرتنی ڕسوماتی 50 هەزار دینار دتوانین شێوازی تابلۆی ئۆتۆمبێلەكەی بۆ بكەین بە شێوازی ئەوروپی كە بۆماوەی یەك ساڵ كاری پێدەكرێت و لەدوای ئەو ساڵە دەتواندرێت داوای نوێکردنەوەی بكات.
وتەبێژەكەی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، لە ئێستادا تەنها تابلۆی فەرمی ئەو تابلۆیانەن كە لە عێراق و هەرێمی كوردستان بەكار دەهێندرێن و هیچ كۆبوونەوە و فەرمانێك نییە بۆ شێوازی گۆڕینی تابلۆی ئۆتۆمبێلەكان ئەگەر بڕیارێكی لەو شێوەبەش بدرێت دەبێت ئامادەكاری بۆ بكرێت و كۆبوونەوەی تایبەتی لەسەر بكرێت بەڵام تائیستا هیچ شتێك نەكراوە.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
ترەمپ هۆشداری دەداتە ئێران: کوژرانی یەک سەربازی ئەمریکی کۆتایی بە ئاگربەست دەهێنێت
41 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ترەمپ هۆشداری دەداتە ئێران: کوژرانی یەک سەربازی ئەمریکی کۆتایی بە ئاگربەست دەهێنێت
41 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









