
SNN
وەزارەتی گواستنەوەی ئەڵمانيا رايگەياند: ئامادەکاری دەکەن بۆ داخستنی ئاسمانی وڵات بەڕووی فڕۆکە ڕوسییەکاندا، بەمەش ئەڵمانیا چووە پاڵ ئەو وڵاتانەی دیکەی ئەوروپا کە وەک وەڵامێک بۆ داگیرکارییەکەی ڕووسیا دژی ئۆکرانیا هەمان ڕێوشوێنیان گرتۆتەبەر.
وەزارەتی گواستنەوەی ئەڵمانیا لە تویتێکدا ڕێوشوێنەکەی ڕاگەیاند و دەڵێت “ڤۆڵکەر ویسین وەزیری فیدڕاڵ پشتیوانی لە داخستنی ئاسمانی ئەڵمانیا دەکات بەڕووی فڕۆکە ڕوسیەکاندا و فەرمانیکردووە ئامادەکاری بۆ ئەمە بکرێت”.
لەلایەکی دیکەوە وتەبێژی کۆمپانیای هێڵی ئاسمانی لوفتهانزای ئەڵمانی ڕایگەیاند: سەرجەم گەشتەکانی بۆ ڕوسیا هەڵوەشاندۆتەو، کۆمپانیاکە لەنزیکەوە پەیوەندیی هەبووە لەگەڵ بەرپرسانی نیشتیمانی و نێودەوڵەتیشدا و بەردەوام دەبێت لەوەی لە نزیکەوە چاودێری ڕەوشەکە بکات.
وتەبێژەکە وتیشی ” ئەو گەشتانەشی کە ئێستا لە ئاسمانی ڕوسیادان بەمزووانە ئاسمانی ئەو وڵاتە جێدەهێڵن”.
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
11كاتژمێر لهمهوپێشئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
تشرینی یهكهم 24, 2026ئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









