
SNN-عەلی حەمە سەعيد
بەڕێوەبەری دارایی وەزارەتی خوێندنی باڵا رايگەياند: تا ئێستا دەرماڵەی خوێندکاران لە هەولێر و دهۆک دابەشنەکراوە، هيچ کێشەيەکيش نييە تا ئێستا زانکۆکان بە ئێمەيان نەوتووە کێشەی سيولەيان بۆ دروستبێت.
توانا نەجەف بەڕێوەبەری گشتی دارایی وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم بە SNNی راگەياند: لە زانکۆکانی هەولێر و دهۆک تا ئێستا دەرماڵەی خوێندکاران دابەشنەکراوە، هۆکارەکەشی شتێکی وا نييە و تا ئێستا هيچ کێشەيەک نەبووە بەڵام تەنها پرۆسيجەرەکەيە تا کو ليستەکان ئامادە دەکرێت و هەندێک لە زانکۆکان درەنگ دەستيانپێکردووە”.
دەشڵێت “تا ئێستا زانکۆکان بە ئێمەيان رانەگەياندووە کە کێشەی کاش ياخود سيولەيان هەبێت، پارەکەيان کردووە بە چەک بەڵام هێشتا پڕۆسەکە دەستی پێنەکردووە”.
ئەمەش لە کاتێکدايە، نزيکەی هەفتەيەکە دابەشکردنی دەرماڵە لە زانکۆ و پەيمانگاکانی سنووری سلێمانی دەستی پێکردووە، ئەوەش دوای ئەوەی لە 19ی ئەم مانگە نووسینگەی ڕۆژنامەوانی بافڵ جەلال تاڵەبانی لە راگەيەندراوێکدا بڵاويکردەوە: بافڵ جەلال تاڵەبانی لەسەر پرسی دابەشکردنی دەرماڵە و دووبارە ناڕەزایی خوێندکاران، لە پەیوەندی بەردەوامدایە و ھەموو ھەوڵێکی خستۆتەگەڕ بۆ چارەسەرکردنی و بەڵێن بە خوێندکاران دەدات کە لەماوەی سێ رۆژی داھاتوودا ئەم کێشەیە چارەسەر بکرێت.
پێش تێپەڕينی 24 کاتژمێر بەسەر راگەيەندراوەکەی نوسينگەی بافڵ جەلال تاڵەبانيدا گرفتەکە چارەسەرکرا و دەست بە دابەشکردنی دەرماڵە کرا.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
13كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









