“عێراق و هه‌رێم كه‌مترین رێژه‌ى باج وه‌رده‌گرن”

كه‌مال وه‌رتى، به‌ڕێوه‌به‌رى باج له وه‌زاره‌تى دارایی حكومه‌تى هه‌رێم | فۆتۆ: SNN
SNN
به‌ڕێوه‌به‌رى باج له وه‌زاره‌تى داریی حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت: عێراق پله‌ى یه‌كه‌مى ئه‌و وڵاتانه‌ى گرتووه كه كه‌مترین رێژه‌ى باج وه‌رده‌گرن، ده‌شڵێت: “به پێچه‌وانه‌ى دنیاوه ئێمه رێژه‌ى باجمان جێگیره”.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه كه‌مال وه‌رتى، به‌ڕێوه‌به‌رى باجى هه‌رێم له‌میانى به‌شداریكردنى له كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر باسى له سیستمى باجدان له عێراق و هه‌رێم كرد و رایگه‌یاند: “عێراق تاكه وڵاته كه كه‌مترین رێژه‌ى باج له كۆمپانیاكان و هاووڵاتیيان وه‌رده‌گرێت له‌سه‌ر ئاستى جیهان و ئێمه‌ش له‌و چوارچێوه‌یه‌دا باج وه‌رده‌گرین”.
وتیشى: “به پێچه‌وانه‌ى دنیاوه ئێمه رێژه‌ى باجمان جێگیره و 15٪، له‌كاتێكدا وڵاتانى دونیا به‌پێى رێژه‌ى سه‌رمایه و قازانجى كۆمپانیاكان باج داده‌نێن، به‌ڵام له عێراق و هه‌رێم ئه‌گه‌ر كۆمپانیایه‌ك ملیۆنان دۆلاریش قازانج بكات هه‌ر رێژه‌ى باجه‌كه‌ى جێگیره”.
به‌ڕێوه‌به‌رى باج له وه‌زاره‌تى دارایی حكومه‌تى هه‌رێم ره‌خنه‌ى له به‌شێك له كۆمپانیاكانیش گرت و ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو: “كۆمپانیاكان به‌و رێژه باجه كه‌مه‌ش رازى نین، بۆ نمونه له ماوه‌ى رابردوودا كۆمپانیا هه‌بووه كه‌مترین رێژه‌ى باجیداوه و په‌ڕاوه‌كانى ساخته‌كردووه، له‌كاتێكدا ملیۆنان دۆلار قازانجه‌كه‌ى بووه”.
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا كه‌مال وه‌رتى باس له‌و یاسایانه كرد كه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌یان بۆ وه‌رگرتنى باج كاریان پێده‌كات و روونیكرده‌وه: “ئه‌و یاسایانه كۆنن و ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ساڵانى په‌نجاكان، به‌ڵام به‌داخه‌وه تاوه‌كو ئێستاش كاریان پێده‌كرێن، بۆیه پێویسته بیر له دانانى یاساى نوێبكرێته‌وه”.
به وته‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى باجى هه‌رێم، “مه‌به‌ستى سه‌ره‌كى پێدانى باج بریتیه له هاوسه‌نگى را‌گرتن له‌نێوان داهاته‌كان، به‌ڵام به‌هۆى كۆنى یاسا كارپێكراوه‌كان ناتوانرێت به‌شێوه‌یه‌كى ته‌واوه‌تى ئه‌م هاوسه‌نگییه رابگیرێت”.







