سویفت، ئه‌و سیستمه‌ى ئیمپراتۆریه‌ته‌كه‌ى پوتین ده‌ڕوخێنێت

ڤلادیمێر پوتین، سه‌رۆكى رووسیا | فۆتۆ: Alexei Druzhinin/RIA Novosti Russian Government, via Associated Press
SNN
رێككه‌وتنى وڵاتانى ئه‌وروپا و هاوپه‌یمانه‌كانیان له‌سه‌ر كردنه‌ده‌ره‌وه‌ى به‌شێك له بانكه‌كانى رووسیا له سه‌ره‌كیترین سیستمى بانكى نێوده‌وڵه‌تى ناسراو به (سویفت) رووسیا تووشى كێشه‌ى گه‌وره‌ى دارایی ده‌كات و شاره‌زایانى ئابووریش ده‌ڵێن: “ئه‌گه‌ر بڕیاره‌كان به‌ته‌واوه‌تى به‌سه‌ر رووسیادا جێبه‌جێبكرێن دوورنیه ئیمپراتۆریه‌ته‌كه‌ى پوتین كۆتایی پێبێت”.
دوێنێ یه‌كشه‌ممه 27ى شوبات، یه‌كێتى ئه‌وروپا، ئه‌مریكا و به‌شێك له هاوپه‌یمانه‌كانیان به مه‌به‌ستى “گۆشه‌گیركردنى رووسیا له سیستمى دارایی جیهان”، بڕیاریاندا به‌شێكى زۆرى بانكه‌كانى ئه‌و وڵاته له سیستمى سویفت بكه‌نه ده‌ره‌وه و هه‌ژماره بانكییه‌كانى بانكى ناوه‌ندى ئه‌و وڵاته‌ش له‌نێو ئه‌و سیستمه سڕبكه‌ن”.
سیستمى سویفت سیستمێكى جیهانى بانكییه كه رێگه‌ده‌دات به په‌یوه‌ندى خێرایی دارایی له‌نێوان بانكه‌كانى جیهاندا، به پارێزراوترین سیستمى نێوده‌وڵه‌تى داده‌نرێت له جیهاندا له‌ڕووى خێرایی و متمانه‌وه. ناوه‌كه‌ى كورتكراوه‌ى “كۆمەڵەی پەیوەندییە داراییە نێودەوڵەتییەکان لەنێوان بانکەکاندا”يه، له ساڵى 1977ه‌وه به فه‌رمى كارده‌كات و باره‌گا سه‌ره‌كییه‌كه‌ى له به‌لجیكایه، هاوكات زیاتر له 11 هه‌زار بانك له سه‌رتاسه‌رى جیهاندا مامه‌ڵه داراییه‌كانى خۆیانى تێدا رایده‌كه‌ن.
سزادانى مۆسكۆ له‌لایه‌ن رۆژئاواوه ده‌كرێت زۆر گۆڕانكارى گه‌وره‌ى ئابوورى دروستبكات، باشترین نمونه‌ش بۆ ئه‌م بابه‌ته بریتیه له دابه‌زینى به‌هاى ڕوبڵى رووسى ته‌نیا چه‌ند كاتژمێرێك له‌دواى بڕیاره‌كه و له‌ده‌ستدانى 30٪ى به‌هاكه‌ى.
سوله‌یمان عه‌ساف، شاره‌زاى بوارى ئابوورى له‌باره‌ى گرنگى ئه‌م سیستمه له ئابوورى نێوده‌وڵه‌تیدا ده‌ڵێت: “سیستمى سویفت له‌لایه‌ن زیاتر له 200 وڵاته‌وه به‌كارده‌هێنرێت، به‌وه ناسراوه كه ئاسانترین و خێراترین سیستمى بانكییه كه جوڵه‌ى دارایی بانكه‌كان له‌سه‌رى ئاستى جیهان رێكده‌خات، 11 هه‌زار و 507 بانكى جیهان به‌كاریده‌هێنن”.
ئه‌و شاره‌زا ئابوورییه باس له‌و وڵاتانه ده‌كات كه له‌م سیستمه ده‌كرێنه ده‌ره‌وه و روونیده‌كاته‌وه: “كاتێك كه وڵاتێك له سیستمه‌كه ده‌كرێته‌ده‌ره‌وه ناتوانێت به ئاسانى مامه‌ڵه داراییه‌كانى له جیهاندا به‌ڕێبكات، ناتوانێت پاڵپشتییه داراییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان وه‌ربگرێت و به ئاسانى بیانگوازێته‌وه بۆ وڵاته‌كه‌ى، ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى هاتووچۆى پاره‌ى كۆمپانیاكانى و هاورده و هه‌نارده‌كانى زۆر قورس ده‌بێت”.
به وته‌ى سوله‌یمان عه‌ساف، “سزاكانى ئه‌وروپا و ئه‌مریكا وا له رووسیا ده‌كه‌ن نه‌توانێت به ئاسانى پاره له ده‌ره‌وه هاتوچۆ پێبكات، هاورده و هه‌نارده‌ى كۆمپانیاكانى ده‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه، ته‌نانه‌ت مامه‌ڵه‌كانى رووسیا له‌گه‌ڵ وڵاتانى ئه‌وروپا ده‌كه‌ونه مه‌ترسییه‌وه به‌تایبه‌ت له بوارى وزه‌دا، دووریش نییه ئه‌م مامه‌ڵانه كێشه بۆ ئه‌وروپاش دروستبكه‌ن”.
یه‌كێك له‌و وڵاتانه‌ى كه له ماوه‌ى ساڵانى رابردوودا و به دیاریكراوى له ساڵى 2012 له سیستمى سویفت كراوه‌ته ده‌ره‌وه ئێرانه، به‌هۆى كردنه‌ده‌ره‌وه‌شى تووشى زیانى ئابوورى گه‌وره بووه، سیستمى بانكى كه‌وتووه‌ته مه‌ترسییه‌وه و وه‌ك سیستمێكى ناوخۆى كارده‌كات، چه‌ندان كۆمپانیاى ئه‌و وڵاته‌ش به‌هۆى ئه‌م بابه‌ته مایه‌پوچبوون، ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى چه‌ندین هه‌ژمارى كه پاره‌یان تێدایه سڕكراون. هاوكات له ماوه‌ى ده ساڵادا نیوه‌ى هه‌نارده‌ى نه‌وته‌كه‌ى له‌ده‌ستداوه و زیاتر له 30٪ى بازرگانییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كه‌شى وه‌ستاوه.
به‌پێى راگه‌یه‌نراوى سه‌نته‌رى ریالیستى رووسى بۆ هه‌نارده‌كردن، “كردنه‌ده‌ره‌وه‌ى رووسیا له سیستمى سویفت زیانى ئابوورى گه‌وره‌ى لێده‌دات و تووشى لاوازى ئابوورى گه‌وره‌ى ده‌كات، دوورنییه له كاردانه‌وه‌ى ئه‌م بڕیاره‌دا رووسیا كاردانه‌وه‌ى سه‌ربازى نه‌خوازراو بنوێنێت”.







