یەكێتی وەبەرهێنەران: بە دەيان پڕۆژەی وەبەرهێنان لە سلێمانی بەڕێوەيە و هەلی کار دەڕەخسێنێت

SNN-عەلی حەمە سەعید
وتەبێژی یەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستان ئاماژە بەوەدەكات: پارێزگای سلێمانی لەسەر ئاستی پارێزگاكانی عێراق پێشەنگە لە بواری پیشەسازیدا هەر لەو چوارچێوەیەشدا لە ئەمساڵ و ساڵانی رابردوودا بەسەدان مۆڵەتی وەبەرهێنان دراوە بەكۆمپانیاكان، لە سەر شەقامی شەست مەتری سلێمانیش بە دەيان مۆڵەتی وەبەرهێنان دراوە.
یاسین مەحمود، وتەبێژی یەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستان بە SNN ی ڕاگەیاند: بەهۆی ئەوەی لەئێستادا كاركردن لە شەقامی 100 مەتری سلێمانی بەردەوامە هاوكات لە نێوان شەقامی 100 مەتری لەگەڵ شەقامی 60 مەتری سلێمانی بە دەیان مۆڵەتی پرۆژەی وەبەرهێنان دراوە بە كۆمپانیاكان ئەمەش دەبێتە هۆی زیاتر گەشەكردنی ئابووری لە سلێمانی، ئەوە سەرەڕای ئەوەی كە بەگوێرەی ئەو توێژینەوانەی ئیمە لە یەكێتی وەبەرهێنان كردومانە سلێمانی یەكێكە لەو 40 پارێزگایەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست كە بوارەكانی وەبەرهێنان تیایدا زیندووە و وەبەرهێنەران دەتوانن بەئاسانی كاری وەبەرهێنان ئەنجام بدەن.
دەشڵێت “شاری پیشەسازی عەربەت لە ئێستادا بە سەرمایەی زیاتر لە یەك ملیار دۆلار لەقۆناغی جێبەجێكردندایە كە زیاد لە 280 كارخانەی هەمەجۆری بەرهەمهێنان لەخۆدەگرێت و هەزاران هەلیكاریش بۆ هاووڵاتیان دەرەخسێنێت، بە تەواوبوونی ئەو پڕۆژەیە پارێزگای سلێمانی دەبێتە یەكێك لە پارێزگا زۆر پێشكەوتووەكانی بواری پیشەسازی لە سەرئاستی عێراق”.
راشيگەياند: بەهۆی ئەو هەوڵە بەردەوامانەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت بۆ نەهێشتنی ڕۆتین لە داموودەزگاحكومییەكانی سنووری پارێزگای سلێمانی بووەتە هۆی گەشەكردنێكی زۆرباشی ئابووری لە سنوورەكە، هاوكات بەگوێرەی ئەو توێژینەوانەی لە یەكێتی وەبەرهێنەران كردومانە سلێمانی یەكێكە لەو 40 پارێزگایەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست كە بوارەكانی وەبەرهێنان تیایدا زیندووە.
وتەبێژەكەی یەكێتی وەبەرهێنانی كوردستان ئەوەشی ڕوونكردەوە: لە ڕابردوو لە ئێستاشدا هەمیشە سلێمانی پێشەنگ بووە لە پێشكەوتنە ئابووری و بازرگانییەكان چونكە هەڵكەوتەی شوێنەكەی و هەروەها بوونی هەمەجۆری وەبەرهێنان وایكردووە كە هەمیشە وەبەرهێنەران روو لەم سنوورە بكەن.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









