“دیدارى یه‌كێتی پێگه‌ى حزب له‌سه‌ر نه‌خشه‌ى سیاسى عێراق و هه‌رێم دووباره دیاریده‌كاته‌وه”

لۆگۆى یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN – عەلی حەمە سەعید
ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى باڵاى دیدارى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت: دیدارى یه‌كێتی پێگه‌ى حزب له‌سه‌ر نه‌خشه‌ى سیاسى عێراق و هه‌رێم دووباره دیاریده‌كاته‌وه، ده‌شڵێت: “دیداره‌كه له كۆنگره و كۆنفرانس و پیلینیۆم جیاوازه”.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ستران عه‌بدوڵا، ئه‌ندامى لیژنه‌ى باڵاى دیدارى یه‌كێتى به SNNى راگه‌یاند: “مه‌به‌ستى سه‌ره‌كى له دیدارى یه‌كێتى بریتیه له‌وه‌ى لەڕووی چۆنیەتییەوە یەكێتی زیاتر بەرەو پێشببەین”.
له وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره‌ى ئایا جیاوازى دیدارى یه‌كێتی چییه له‌گه‌ڵ كۆنگره و پیلینیۆم؟ ستران عه‌بدوڵا ده‌ڵێت: “ئه‌وه‌ى وایكردووه دیداری یەكێتی جیاواز بێت لە كۆنگرە و پلینیۆم و كۆنفرانسەكانی تر كه حزبەكان ئەنجامی دەدەن ئەوەیە، لە دیداری یەكێتیدا دەبێت هەموو ئەندام و لایەنگرانی یەكێتی شوێن و پێگە و ئەرك و بەرپرسیارێتی خۆیان بزانن جا لە هەر ئۆرگانێكدا بن، ئه‌م پێگه‌یه به‌كاربهێننه‌وه بۆ پێشخستنى حزب و ره‌خنه و پێشنیار ئاراسته بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى حزب زیاتر به‌ره‌وپێشه‌وه بچێت”.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى لیژنه‌ى باڵاى دیدارى یه‌كێتى كه هاوكات ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى ئه‌و حزبه‌یه ئاماژه به‌وه‌شده‌كات: “یه‌كێك له ئه‌ركه سه‌ره‌كییه‌كانمان له‌م دیداره‌دا بریتیه له‌وه‌ى پێگەی یەكێتی لە نەخشەی سیاسی عێراق و هەریمی كوردستان دووباره دیاریبكه‌ینه‌وه، یەكێتی بكەینەوە بە یەكێتییەكەی سەردەمی مام جەلال و رێبەرایەتی خەڵكی كوردستان بكەین بۆ گەیشتن بە خەون و هیوا و ئاواتەكانیان”.
ئەو ئەندامەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌شده‌كاته‌وه، ” كه ئیرادەیەكی زۆر باش و جددی بەدیدەكرێت لەنێوان ئەندامان و لایەنگرانی یەكێتی بۆ بە ئەنجامگەیاندنی دیداره‌كه و بەدەستهێنانی ئەو دەرئەنجامانەی كە هەمووان چاوەڕێی دەكەین”.
وتەكانی ستران عه‌بدوڵا لەكاتێكدا كه ئه‌و حزبه ئاماده‌كارییه‌كانى ده‌ستپێكردووه بۆ ئه‌نجامدانى دیدارى یه‌كێتى و مه‌به‌ستى سه‌ره‌كى دیداره‌كه بۆ دیاریکردنی سیاسه‌ت و دیدی یه‌كێتییە له‌م قۆناغه نوێیه‌دا، ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى هه‌وڵێكیشه بۆ نوێبوونه‌وه و چاكسازی و به‌هێزكردنی پێگه‌ی یه‌كێتی.








