سیروان محەمەد: سلێمانی دەكەینە ناوەندێك بۆ بازرگانی لەگەڵ پارێزگاكانی دیكەی عێراق

سیروان محەمەد
SNN-عەلی حەمە سەعید
سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی پارێزگای سلێمانی ئاماژە بەوەدەكات بەهۆی ئەو چالاكییە بەردەوامانەی كە لەبورای پیشەسازی و بازرگانی لە سنوری پارێزگای سلێمانی ئەنجام دەدرێت و هاوكات بەهۆی ئەو پەیوەندییە بازرگانییە پتەوەی لەگەڵ چەند پارێزگایەكی ئێران هەمانە، ئەمە وایكردووە كە سلێمانی بكەینە ناوەند بۆ كاری بازرگانی لەگەڵ پارێزگاكانی دیكەی عێراق لە باشوور و ناوەڕاست.
سیروان محەمەد، سەرۆكی ژووری بازرگانی سلێمانی بە SNNی راگەیاند: بەهۆی هەڵكەوتەی شوێنی جوگرافی سلێمانی و هەروەها بوونی چەندین دەروازی سنوری و بوونی پەیوەندی بەهێزی بازرگانی لەگەل چەند پارێزگایەكی ئێران وایكردووە كە ئەو شمەك و كاڵایانەی كە لە ئێرانەوە هاوردە دەكرێن لەڕێگەی پارێزگای سلێمانییەوە ڕەوانەی پارێزگاكانی دیكەی عێراق و هەرێمی كوردستان بكرێت، هەر ئەمە وایكردووە كە دەمانەوێت سلێمانی بكەین ناوەندێك بۆ كاری بازرگانی لەگەڵ پارێزگاكانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق.
ئاماژەی بەوەشكرد، هەموو هەوڵێكمان بۆ ئەوەیە، كە ئەو پەیوەندییە بازرگانییە پتەوەی كە لەنێوان سلێمانی و پارێزگاكانی ئێران هەیە زیاتر پەرەی پێبدەین و زیاتری بكەین بۆ ئەمەبەستەش ئەو كێشەو گرفتانەی كە لە مەرزەكان بۆ بازرگانانی هەردولامان دێتە پێش بتوانین چارەسەریان بكەین، چونكە لەئێستادا كێبڕكێیەك درویتبووە لە نێوان مەرزەكاندا و هەموو لایەك هەوڵدەدەن زۆرترین بازرگان كاڵاو شەمەكەكانیان لەو مەرزانەوە هاوردەو هەناردە بكەن.
سەرۆكی ژوری بازرگانی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، خۆشبەختانە لەئێستادا كەرتی پیشەسازی و بازرگانی لە سلێمانی بەرەوپێشچوونی باشی بەخۆیەوە بینیوە، بەڵام ئەوە هێشتا لەئاست داخوازی و داواكارییەكانی ئێمەدا نییە و هەوڵدەدەین زیاتر پەرە بەبوارەكانی پیشەسازی و بازرگانی بدەین، بۆئەوەش دەبێت حكومەتی هەرێم و وەزارەتە پەوەندیدارەكان هاوكاربن بۆ ئەوەی تێچووی پرۆژەكان لەسەر خاوەن كارەكان كەمبكەنەوە چ لەڕووی نرخی سوتەمەنی یاخود نرخی كارەبا، بۆ ئەوەی بتوانین كێبڕكێی كاڵا دەرەكییەكان بكەین.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
7كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









