لەسەر راسپاردەی بافڵ جەلال تاڵەبانی لە بەرژەوەندی نەوەی شەهید و ئەنفالکراوان بڕیاردرا

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سهرۆكى یهكێتیی نیشتمانیی كوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN
لەسەر راسپاردەی بافڵ جەلال تاڵەبانی، نەوەی شەهیدان و ئەنفالكراوان لە خوێندنی باڵادا هەمان ماف و ئیمتیازاتەكانی نەوەی شەهیدی سوپای عێراقیان دەبێت.
ماف و ئیمتیازاتەكان بریتین لە بەخشینی حەوت نمرە بە دەرچووانی پۆلی 12ی ئامادەیی لە ناوچە دابڕاوەكان، وەرگرتن لە خوێندنی ئێواران لە گشت زانكۆكانی عێراق بە خۆڕایی بەبێ ڕەچاوكردنی كۆنمرە و تەمەن، تەرخانكردنی 5%ی كورسیی خوێندنی باڵا (ماستەر و دكتۆرا) لەگەڵ تەرخانكردنی 10%ی پلەی وەزیفی بۆ نەوەی شەهیدان و ئەنفالكراوان و شەهیدی سوپای عێراق لەكاتی دامەزراندندا.
ڕێبوار تەھا ئەندامی سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و د. عومەر ئینجە ڕاگری كۆلێژی ئادابی زانكۆی كەركوك، رۆژی دووشەممە لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا لە كەركوك ناوەڕۆكی بڕیارەكانیان ئاشكراكرد و ڕایانگەیاند، لەمەودوا نەوەی شەهیدانی پێشمەرگە و ئەنفالكراوان هەمان ماف و ئیمتیازاتی شەهیدانی سوپای عێراقیان دەبێت لە خوێندنی باڵادا.
ڕێبوار تەھا وتی، لەسەر ڕاسپاردەی بافڵ جەلال تاڵەبانی، بەدەم داواكاریی خوێندكارانی نەوەی شەهیدانی پێشمەرگە و ئەنفالكراوانەوە چوون و لەڕێگەی دەزگای شەهیدانی عێراق و وەزارەتی خوێندنی باڵاوە، بە بڕیار داواكارییەكانی خوێندكارانیان چەسپاندووە كە خۆیان لە چوار ماف و ئیمتیازاتدا دەبیننەوە.
لەبارەی ناوەڕۆكی بڕیارەكان و ماف و ئیمتیازاتەكانەوە، د. عومەر ئینجە ڕاگری كۆلێژی ئادابی زانكۆی كەركوك ئاشكرایكرد، “خوێندكارانی نەوەی شەهیدانی پێشمەرگە و ئەنفالكراوان، لەكاتی وەرگرتنیان لە سەرجەم زانكۆكانی عێراقدا حەوت نمرە دەخرێتەسەر كۆنمرەی پۆلی 12یان، واتە گەر خوێندكارێك تێكڕای نمرەكانی 93% بێت، ئەوا 100 نمرەی تەواوی بۆ ئەژماردەكرێت”.
وتیشی، خوێندكارانی نەوەی شەهیدانی پێشمەرگە و ئەنفالكراوان، لە خوێندنی ئێواراندا بەبێ ڕەچاوكردنی كۆنمرە و تەمەن دەتوانن لە هەر زانكۆیەكی عێراق بخوێنن و كرێی خوێندنیشیان لێوەرناگیرێت و بەبێ بەرامبەر دەتوانن خوێندنی زانكۆ تەواوبكەن.
لەبارەی ماف و ئیمتیازاتی سێیەمەوە، ڕاگری كۆلێژی ئادابی زانكۆی كەركوك ئاشكرایكرد، بۆ خوێندنی ماستەر و دكتۆرا ڕێژەی 5%ی كورسییەكانی خوێندن تەرخانكراون بۆ نەوەی شەهیدان و لەمەودوا نەوەی شەهیدانی پێشمەرگە و ئەنفالكراوانیش لە هەمان ئیمتیاز سوودمەند دەبن.
ڕاشیگەیاند، لە عێراقدا ڕێژەی 10%ی دامەزراندن و پلەی وەزیفی تەرخانكراوە بۆ نەوەی شەهیدان، نەوەی شەهیدانی پێشمەرگە و ئەنفالكراوانیش هەمان مافیان دەبێت لەكاتی دامەزراندندا.
بەپێی وتەی د. عومەر ئینجە، لەكاتی هەوڵدانیان بۆ چەسپاندنی ئەو مافانەی خوێندكارانی نەوەی شەهید و ئەنفالكراواندا، لە بەغداد ڕووبەڕووی چەندین بەربەست و ئاستەنگی بوونەتەوە، بەڵام لەڕێگەی چەند دەقێكی یاساییەوە توانیویانە مافەكانی خوێندكاران بچەسپێنن.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









