دادگاى فیدراڵى بڕیار له‌سه‌ر دووباره كردنه‌وه‌ى ده‌رگاى خۆپاڵاوتن بۆ پۆستى سه‌رۆككۆمار ده‌دات

دادگای باڵاى فیدراڵی عێراق | فۆتۆ: iraqja.iq
SNN
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 1ى ئازار، دادگاى باڵاى فیدراڵى عێراق به مه‌به‌ستى بڕیاردان له‌سه‌ر پرۆسه‌ى دووباره كردنه‌وه‌ى ده‌رگاى خۆپاڵاوتن بۆ پۆستى سه‌رۆككۆمارى عێراق دانیشتن ئه‌نجامده‌دات.
كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى دادگاى فیدراڵى عێراق له‌دواى ئه‌وه دێت ئه‌و دادگایه له رۆژى چوارشه‌ممه 23ى شوبات، كۆبووه‌وه له‌سه‌ر هه‌مان بابه‌ت، به‌ڵام دانیشتنه‌كه دواخرا بۆ ئه‌مڕۆ.
كۆبوونه‌وه‌كه‌ى دادگاى باڵاى فیدراڵى عێراق له‌سه‌ر سكاڵاى باسم خه‌ششان، په‌رله‌مانتارى سه‌ربه‌خۆى عێراقه كه داوا ده‌كات له‌سه‌ر بڕیارى دووباره كردنه‌وه‌ى ده‌رگا بۆ كاندیدانى پۆستى سه‌رۆككۆمار، دادگاى باڵاى فیدراڵى دانیشتنى خۆى ئه‌نجامدا و ده‌ستووریبوون یان ده‌ستوورینه‌بوونى یه‌كلایبكاته‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌ى یه‌كه‌مدا له‌سه‌ر سكاڵاكه باسم خه‌ششانى وه‌ك سكاڵاكار وتى: “ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان دوو سه‌رپێچى یاسایی و ده‌ستوورى له بڕیاره‌كه‌یدا ئه‌نجامداوه، كردنه‌وه‌ى ده‌رگاى خۆپاڵاوتن بۆ جارى دووه‌م له‌لایه‌ن سه‌رۆكى په‌رله‌مان دوو سه‌رپێچى تێدایه، ئه‌وانیش ئه‌وه‌یه دواى ئه‌و مانگه ئه‌گه‌ر سه‌رۆككۆمار هه‌ڵنه‌بژێردرا ده‌بوو هه‌ر ئه‌و كاندیدانه مۆڵه‌تیان بدرێت خۆیان كاندید بكه‌ن، هاوكات سه‌رۆكى په‌رله‌مان به‌ته‌نها و به‌بێ 329 په‌رله‌مانتار ئه‌م بڕیاره‌یداوه كه ئه‌مه‌ش نایاساییه‌كى تره، له‌به‌رئه‌وه یاسا رێگه به‌وه نادات”.
له به‌رامبه‌ریشدا دادگاى باڵاى فیدراڵى جه‌ختیكرده‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى، “دوو پێشێلكارى كراوه یه‌كه‌م مادده‌ى 61 له ده‌ستوورى عێراق كه تایبه‌ته به ده‌سه‌ڵاته‌كانى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران كه تایبه‌ته به‌یاسادانان و چاودێریى و ده‌سه‌ڵات نه‌دراوه به ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران كه یاساى جێگره‌وه بۆ یاساكان ده‌ربكات”.
ئه‌وه‌شى ڕونكرده‌وه، “به‌پێى مادده‌ى 72 له ده‌ستوور له بڕگه‌ى (ب)، ده‌بێت سه‌رۆككۆمار به‌رده‌وامده‌بێت له راپه‌ڕاندنى ئه‌ركه‌كانى بۆ دواى كۆتایهاتنى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى تازه و كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نه‌كه ده‌بێت سه‌رۆككۆمارێكى نوێ هه‌ڵبژێردرێت له‌ماوه‌ى 30 رۆژدا له‌دواى یه‌كه‌م دانیشتنى ئه‌نجوومه‌نه‌كه و كاركراوه به‌پێى ئه‌و مادده‌ى كه باسكرا‌و ده‌رگاى خۆكاندیدكردن كرایه‌وه بۆماوه‌ى سێ رۆژ، بۆیه كردنه‌وه‌ى ده‌رگاى خۆبه‌ربژێركردن سه‌رپێچیه و ئه‌و بڕیاره‌ى كه تانه‌ى لێدراوه سه‌رپێچى تێداكراوه له مه‌رجه‌كانى خۆكاندیدكردن به‌پێى یاساى ژماره 8ى ساڵى 2012 و ماوه‌كه به‌سێ رۆژ دیاریكراوه و ئه‌و بڕیاره‌ى تانه‌ى لێدراوه زیاده‌ڕۆییكرده‌وه به‌سه‌ر یاسایه‌كى ده‌ستوورى و مادده‌یه‌كى یاسایی كه له یاسادا هاتووه و پێشێلیكردووه”.
سه‌ربارى هه‌موو ئه‌وانه، دادگاى باڵاى فیدراڵى هیچ بڕیارێكى كۆتایی رانه‌گه‌یاند و جه‌ختیكرده‌وه له‌وه‌ى كه ڕۆژى 1ى 3ى 2022 (ئه‌مڕۆ) جارێكى دیكه كۆده‌بێته‌وه له‌سه‌ر هه‌مان پرس و بڕیارى له‌باره‌وه ده‌دات.
پاش ته‌واوبوونى واده‌ى یاسایی خۆى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق دووباره ده‌رگاى خۆپاڵاوتنى كرده‌وه بۆ پۆستى سه‌رۆككۆمارى عێراق، ئه‌مه به زانینى ئه‌و راستییه‌ى كه له گه‌ڕى یه‌كه‌مدا ته‌نیا 25 كه‌س خۆیان كاندید كرد بۆ وه‌رگرتنى ئه‌و پۆسته، به‌ڵام له گه‌ڕى دووه‌مدا 35 كاندیدى نوێ ناوى خۆیان تۆمار كرد، هاوكات هۆشیار زێبارى كه تاكه كاندیدى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان بوو به‌هۆى سكاڵایه‌ك كه له دادگاى فیدراڵى له‌سه‌رى تۆمار كرابوو له كێبڕكێكه دوورخرایه‌وه.








