رووسیا ده‌ستى به‌سه‌ر گه‌وره‌ترین وێستگه‌ى ئه‌تۆمى ئۆكرانیادا گرت

سوپای رووسیا
SNN
له‌دواى ئه‌وه‌ى به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ به‌هۆى بۆردومانه‌كانى رووسیاوه ئاگر له به‌شێك له وێستگه‌ى ئه‌تۆمى زاپۆریژیا له ئۆكرانیا كه‌وته‌وه كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر رووسیا به‌ته‌واوه‌تى ده‌ستى به‌سه‌ر ئه‌و وێستگه ئه‌تۆمییه‌دا گرت، سه‌رۆكى ئۆكرانیاش ده‌ڵێت: “ته‌قینه‌وه‌ى وێستگه‌كه كۆتایی ئه‌وروپایه”.
كاتژمێر 6:20 خوله‌كى به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ به‌هۆى بۆردومانه‌كانى سوپاى رووسیا به‌شێك له بیناى وێستگه‌ى ئه‌تۆمى زاپۆریژیا كه ده‌كه‌وێته شارى پیشه‌سازى زاپۆریژیا له نزیك كیێڤ و گه‌وره‌ترین وێستگه‌ى ئه‌تۆمیه له ئۆكرانیادا ئاگریتێبهربوو. وێستگه‌كه نزیكه‌ى 40% ته‌واوى وزه‌ى ئه‌تۆمى ئۆكرانیا به‌رهه‌مده‌هێنێت و له‌كۆى 15 كارلێكهرى ئه‌تۆمى (ریئاكتۆر) شه‌شیان ده‌كه‌ونه ناو ئه‌م وێستگه‌یه‌وه.
هاوكات كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر حكومه‌تى ئۆكرانیا رایگه‌یاند:”هێزه‌كانى رووسیا ده‌ستیان به‌سه‌ر وێستگه‌دا گرتووه”.
كه‌وتنه‌وه‌ى ئاگره‌كه كاردانه‌وه به‌دواى خۆیداهێنا، له‌و باره‌یه‌وه ڤۆلدیمیر زیلینسكى، سه‌رۆكى ئۆكرانیا رایگه‌یاند: “رووسیا ویستى هه‌یه كاره‌ساتى چێرنۆوبڵ دووباره بكاته‌وه و ده‌یه‌وێت تیرۆرى ئه‌تۆمى ئه‌نجام بدات”.
وتیشى: “رووسیا هۆكارى ئه‌وه‌یه كه ئاگر له به‌شێك له وێستگه‌كه به‌ربووه، ئه‌مه یه‌كه‌مجار هكه ده‌وڵه‌تێك به‌وشێوه‌یه ده‌ست بۆ تیرۆرى ئه‌تۆمى به‌رێت”.
هاوكات تیمه‌كانى فریاكه‌وتنى خێراى زاپۆریژیا بڵاویانكرده‌وه، “هیچ زیانێكى گیانى له ئاگره‌كه نه‌كه‌وتووه‌ته‌وه و ئه‌وه‌ی هه‌یه ته‌نیا زیانى ماددییه و ئاگره‌كه كۆنترۆڵكراوه”.
له‌دواى رووداوه‌كه جێنیفه‌ر گرانهۆڵم، وه‌زیرى وزه‌ى ئه‌مریكا رایگه‌یاند: “هیچ تیشكدانهوهیهكى ئه‌تۆمى له وێستگه‌كه به‌دیناكرێت”، به‌ڵام به‌پێى ئه‌و ڤیدیۆیانه‌ى كه ئاژانسى هه‌واڵى رۆیته‌رز بڵاویكردووه‌نه‌ته‌وه دووكه‌ڵ له وێستگه‌كه به‌رزده‌بێته‌وه.
له ئێستادا سوپاى رووسیا ده‌ستى به‌سه‌ر وێستگه‌ى ئه‌تۆمى لهكاركهوتووى چێرنۆوبڵداگرتووه كه به 100 كیلۆمه‌تر ده‌كه‌وێته باكوورى كیێڤ، له ساڵى 1986 پاش توانه‌وه‌ى كوورهكانى گه‌وره‌ترین زیانى به ئه‌وروپا گه‌یاند و تاوه‌كو ئێستاش تیشكدانه‌وه‌ى هه‌یه.
شیكه‌ره‌وان ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن، زاپۆریژیا زۆر جیاوازتره له چێرنۆوبڵ و ئه‌گه‌ر بته‌قێته‌وه زیانه‌كانى چه‌ند به‌رامبه‌ر كوشنده‌تر ده‌بن، هه‌رله‌به‌ر ئه‌وه‌شه كه‌وتنه‌وه‌ى ئاگر تێیدا مه‌ترسى له‌سه‌ر جیهان دروستكردووه.
له‌دواى رووداوه‌كه‌ش جۆو بایدن، سه‌رۆكى ئه‌مریكا راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندى به سه‌رۆكى ئۆكرانیاوه كرد بۆ ئه‌وه‌ى دواترین زانیارییه‌كان له‌سه‌ر زارییه‌وه بزانێت.
له‌باره‌ى ته‌له‌فۆنه‌كه‌ى هه‌ردوو سه‌رۆك كۆشكى سپى ئه‌مریكا به‌یاننامه‌یه‌كى بڵاوكردووه‌ته‌وه كه تێیدا هاتووه، “سه‌رۆك بایدن و سه‌رۆك زیلینسكى داوا له رووسیا ده‌كه‌ن چالاكییه سه‌ربازییه‌كان رابگرێت بۆ ئه‌وه‌ى تیمه‌كانى فریاگوزارى خێرا بتوانن كاره‌كانى خۆیان به‌باشى بكه‌ن.
هاوكات وه‌زیرى وزه‌ى ئه‌مریكا له هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر له‌و باره‌یه‌وه نووسیوویه‌تى، “كووره ئهتۆمییهكانى زاپۆریژیا به به‌ربه‌ستى به‌رگریكردن له دزه‌كردنى تیشكدانه‌وه پارێزراون، بۆیه به سه‌لامه‌تى كووره‌كان رزگاركراون و هیچ كێشه‌یه‌ك له وێستگه‌كه‌دا رووینه‌داوه”.
هێرشى رووسیا بۆ سه‌ر ئۆكرانیا پێده‌نێته نۆیه‌مین رۆژییه‌وه، به گه‌وره‌ترین هێرشى داگیركارى داده‌نرێت كه ئه‌وروپا به‌خۆیه‌وه بینویه‌تى له‌دواى جه‌نگى جیهانى دووه‌م.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









