“بڕیاره‌كه‌ى دادگاى فیدراڵى له‌باره‌ى نه‌وت و غازى هه‌رێم ده‌ستوورییه”

ئاڵای عێراق و کوردستان
SNN
شاره‌زایه‌كى یاسایی عێراق وه‌ڵامى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌داته‌وه و رایده‌گه‌یه‌نێن: “بڕیاره‌كه‌ى دادگاى فیدراڵى عێراق له‌باره‌ى هه‌رێمى كوردستان بڕیارى كۆتایی و ده‌ستوورین”، ده‌شڵێت: “له كۆتایدا ئه‌وه‌ى زیانى پێده‌گات هه‌ولێره نه‌وه‌ك به‌غدا”.
عه‌لى تمیمى، شاره‌زاى یاسایی عێراق ئه‌مڕۆ هه‌ینى 4ى ئازار، له‌ڕێگه‌ى میدیاكانى عێراقه‌وه وه‌ڵامى لێدوانه‌كانى دوێنێى مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانیدایه‌وه كه، “ره‌خنه‌ى له دادگاى فیدراڵى گرت له‌باره‌ى بڕیارى به ناده‌ستوورى ناساندنى پرۆسه‌ى هه‌نارده‌كرد و فرۆشتنى نه‌وت و غازى هه‌رێم”، و وتى: “بڕیاره‌كه‌ى دادگاى فیدراڵى ده‌بێته هۆكارى پوچبوونه‌وه و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى یاساى نه‌وت و غازى هه‌رێم، چونكه ئه‌و بڕیاره پشتبه‌ستووه به مادده‌كانى 110، 111، 112، 115، 122 و 130 ده‌ستوورى عێراق”.
ئه‌و شاره‌زا یاساییه له‌باره‌ى پرۆسه‌ى راده‌ستكردنى نه‌وتى هه‌رێم ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، “پێویسته هه‌رێم ته‌واوى مه‌له‌فى نه‌وت راده‌ستى به‌غدا بكات و ته‌واوى گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كانیش بخرێنه‌وه ژێر چاودێرى وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق، ئه‌گه‌ر هه‌رێم ئه‌م كاره نه‌كات ئه‌وه به دڵنیاییه‌وه پشكه‌كه‌ى له بودجه‌ى ساڵانه‌ى عێراق ده‌بڕدرێت”.
عه‌لى تمیمى وه‌ڵامى وته‌كانى سه‌رۆكى حكومه‌ت ده‌داته‌وه له‌باره‌ى باسكردن له مادده‌ى 111ى ده‌ستوورى عێراق كه وتوبووى، “به‌پێى ئه‌و ماده‌یه نه‌وت و غاز موڵكى هاووڵاتییانى عێراقه نه‌وه‌ك حكومه‌تى ناوه‌ندى عێراق” و ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، “ئه‌وه‌ى له مادده 111 دا هاتووه باس له‌وه‌ده‌كات كه نه‌وت و غاز موڵكى سه‌رجه‌م هاووڵاتییانه، ئه‌مه‌ش واتاى ئه‌وه‌یه كه ده‌بێت له‌لایه‌ن حكومه‌تى هاووڵاتییانه‌وه به‌ڕێوه‌ببرێت”.
عه‌لى تمیمى له به‌شێكى تر‌ى شیكردنه‌وه‌كانیدا باس له مادده‌ى 112ى ده‌ستوور ده‌كات و ئه‌وه‌ش روونده‌كاته‌وه، “به وردى له‌م مادده‌یه‌دا باس له‌وه كراوه، ئه‌و كێڵگانه‌ى كه ئێستا هه‌ن و ئه‌وانه‌شى گه‌شه‌یان پێده‌درێت پێویسته به‌پێى مادده‌ى 111 مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێت”.
له كۆتایی شیكردنه‌وه‌كانیدا عه‌لى تمیمى روونیده‌كاته‌وه، “بڕیاره‌كه‌ى دادگاى فیدراڵى بڕیارى كۆتاییه و گه‌ر حكومه‌تى هه‌رێم بشچێته دادگا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان هیچ گۆڕانكارى به‌سه‌ردا نایه‌ت، له كۆتایشدا ئه‌وه‌ى كه زیان ده‌كات ته‌نیا هه‌رێمى كوردستانه نه‌وه‌ك حكومه‌تى ناوه‌ند”.
دوێنێ پێنجشه‌ممه مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا، “گومانى خسته سه‌ر ده‌ستووریبوونى دادگاى فیدراڵى عێراق و ره‌خنه‌ى له بڕیاره‌كانى گرت”، و وتى: “چۆن ده‌بێت دادگایه‌ك كه خۆى ده‌ستوورى نییه، بڕیار له‌باره‌ى ده‌ستووربدات”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









