
بێن واڵێس، وه‌زیرى به‌رگریی به‌ریتانیا | فۆتۆ: PA NEWS AGENCY
SNN
وه‌زیرى به‌رگریی به‌ریتانیا رایده‌گه‌یه‌نێت: ده‌ستگرتن به‌سه‌ر وێستگه‌ى ئه‌تۆمى زاپۆریژیا یاریكردنه به ئاگر، ده‌شڵێت: “كۆنترۆڵكردنى ئه‌و وێستگه ئه‌تۆمییه ته‌نیا بۆ رووسیا و ئۆكرانیا نا، به‌ڵكو بۆ ته‌واوى ئه‌وروپا كێشه‌یه”.
كاتژمێر 6:20 خوله‌كى به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ به‌هۆى بۆردومانه‌كانى سوپاى رووسیا به‌شێك له بیناى وێستگه‌ى ئه‌تۆمى زاپۆریژیا كه ده‌كه‌وێته شارى پیشه‌سازى زاپۆریژیا له نزیك كیێڤ و گه‌وره‌ترین وێستگه‌ى ئه‌تۆمیه له ئۆكرانیادا ئاگریتێبه‌ربوو. وێستگه‌كه نزیكه‌ى 40% ته‌واوى وزه‌ى ئه‌تۆمى ئۆكرانیا به‌رهه‌مده‌هێنێت و له‌كۆى 15 كارلێكه‌رى ئه‌تۆمى (ریئاكتۆر) شه‌شیان ده‌كه‌ونه ناو ئه‌م وێستگه‌یه‌وه. له كاتژمێر 11:00ى پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆش وه‌زاره‌تى به‌رگریی رووسیا رایگه‌یاند، “هێزه‌كانمان ده‌ستیان به‌سه‌ر وێستگه‌دا گرتووه”.
بێن واڵێس، وه‌زیرى به‌رگریی به‌ریتانیا له‌باره‌ى كۆنترۆڵكردنى بنكه‌كه‌وه كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر رایگه‌یاند، “كۆنترۆڵكردنى زاپۆریژیا له باشوورى رۆژهه‌ڵاتى ئۆكرانیا یاریكردنه به ئاگر له‌لایه‌ن پوتینه‌وه، چونكه ئه‌م وێستگه‌یه ته‌نیا مه‌ترسى بۆ سه‌ر ئۆكرانیا و رووسیا دروستناكات، به‌ڵكو كێشه بۆ ته‌واوى ئه‌وروپا دروستده‌كات”.
واڵێس داواى له پوتین كرد واز له هێرشه‌كانى بهێنێت و وتیشى: “داوا له پوتین ده‌كه‌ین واز له كه‌للـه‌ره‌قییه‌كانى بهێنێت و هێرشه‌كانى كۆتایی پێبهێنێت، چونكه كرده‌وه‌كانى مه‌ترسیدارن، ئه‌وه‌ى ئه‌و ده‌یكات له ده‌ره‌وه هه‌موو یاسا و بیركردنه‌وه‌یه‌كه”.
بڕیاری ئەمریکا بۆ جەنگی دژی ئێران بەکوێ دەگات؟
تهمموز 21, 2026ترەمپ: ئەگەر ئێران ڕانەگیرێت ناوچەکە دەکەوێتە ناو ئاژاوەوە
تهمموز 19, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









