بافڵ جەلال تاڵەبانی: پێویسته دۆخى ئێستا راچڵەکێنەر بێت بۆ دەسەڵاتدارانی کوردستان

بافڵ تاڵهبانى، سهرۆكى یهكێتیی نیشتمانیى كوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN
بافڵ جەلال تاڵەبانی بهبۆنهى 31مین ساڵیادى ڕاپهڕینى گهلى كورد ئهمڕۆ شهممه 5ى ئازار، پهیامێكى بڵاوكردهوه كه ئهمهى خوارهوه دهقهكهیهتى:
کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان
کەسوکاری سەربەرزی شەھیدان
تێکۆشەران، پێشمەرگە، زیندانیانی سیاسی و کەمئەندامانی سەنگەر
بە بۆنەی یادی پیرۆزی راپەڕینە مێژووییەکەی گەلی کوردەوە پیرۆزباییەکی گەرمتان ئاڕاستە دەکەم، شانازی بە خەبات و خۆڕاگریتانەوە دەکەم و سوپاسی پشوودرێژیتان دەکەم.
راپەڕینی کورد وەستانەوە بوو بەرامبەر نادادی و ستەم، هەوڵدان بوو بۆ گەیشتن بە ژیانێکی سەرفرازانە و شەرەفمەند. شەهیدەکانمان خوێنی خۆیان لەپێناو داهاتوویەکی پرشنگدار و سەقامگیر بۆ خەڵکی سەربەرزی کوردستان رشت. بەڵام بەداخەوە هەڵە و کەموکورتی لەنێو جومگەکانی حکومڕانی، خراپ بەکارهێنانی دەسەڵات، پشتکردنە داخوازییە رەواکانی خەڵکی خۆشەویستی کوردستان و نەبوونی خزمەتگوزاری، نیگەرانی هاووڵاتییانی گەیاندووەتە شوێنێک کە بوترێت (راپەڕینمان نەکرد بۆ ئەوەی دۆخەکە بەمشێوەیەی لێبێت).. دەبێت ئەمە ئاماژەیەکی مەترسیدار و راچڵەکێنەر بێت بۆ دەسەڵاتدارانی کوردستان کە شانازی و سەروەرییەکانی رابردوومان نەکەینە قوربانیی ململانێی تەسکی حیزبایەتی، دەبێت ئامانجەکانی راپەڕین بەدیبهێنین و خەونەکانی لەبار نەبەین. بێباکی بەرامبەر داواکارییە رەواکانی خەڵک دەرئەنجامێکی دەبێت کە هەرگیز هیوامان بۆ نەخواستووە.
دەزانین کەموکورتیمان هەبووە و هەموو داواکارییەکانی خەڵک رەوایە و لەجێگەی خۆیدایە. بەڵام بەڵێنتان پێدەدەین یەکێتی خوێنی شەهیدان، تێکۆشان و خۆڕاگری خەڵک لەبیر ناکات، بەرامبەر ئەم ئەرکە مێژوویی و نیشتمانییە وەفادار دەبێت و لە خەبات بۆ ژیانێکی ئارامتر بەردەوام دەبێت. رەخنە و گلەییەکانتان وزەمان پێدەبەخشێت و هەموومان پێکەوە ئەو خەونە بەدیدەهێنین کە راپەڕینمان بۆ کرد.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
8كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
8كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
8كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









