كۆمسیۆن چۆن وهڵامى نێچیرڤان بارزانی داوهتهوه لهبارهى ههڵبژاردن؟

كارمهندێكى كۆمسیۆنى باڵاى سهربهخۆى ههڵبژاردنهكانى عێراق | فۆتۆ: واسق خزاعی / Getty
SNN – عەلی حەمە سەعید
كۆمسیۆنى سهربهخۆى ههڵبژاردن و راپرسى ههرێم داواكارییهكهى سهرۆكى ههرێمیان بۆ ئهنجامدانى ههڵبژاردن له یهكى تشرینى یهكهمى ئهمساڵ رهوانهى پهرلهمانى كوردستان كردووه.
لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێم رۆژی 1ى تشرینى یهكهمى وەك رۆژی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دیاركرد و داوای لە كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و راپرسی هەرێم كرد ئامادەكارییەكانیان دەستپێبكەن، كۆمسیۆنیش داواكارییەكهیان ئاراستەی پەرلەمان كردووە و تۆپەكەیان لە گۆڕەپانی خۆیان دەركردووە و چاوەڕێی پەرلەمان دەكەن چارەنووسی بابهتهكه یهكلابكاتهوه.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە بەرپرسێكی باڵای كۆمسیۆنی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی كوردستان بە SNN دراون، “لە بەرامبەر داواكارییەكەی سەرۆكی هەرێم بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لە 1ى تشرینى یهكهمى ئەمساڵ كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی كوردستان نووسراوێكیان ئاراستەی پەرلەمانی كوردستان كردووە و لە ناوەڕۆكی نووسراوەكەیاندا داوایان كردووە كە تاوهكو رۆژی 1ى نیسانى 2022 چارەنووسی ئەنجوومەنی كۆمسیاران و هەمواری یاسای هەڵبژاردن یەكلابكرێتەوە، ئەگەر ئەوە نەكرێت ئەوا ناتوانن دەستبكەن بە ئامادەكاری بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمان، چونكە لە ئێستادا ماوەی یاساییان تەواوبووە و ناتوانن هەڵبژاردن ئەنجامبدەن”.
به وتهى ئهو بهرپرسهى كۆمسیۆن، “هەر لە نووسراوەكەی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆ و راپرسی هەرێمی كوردستاندا داوا لە پەرلەمانیش كراوە كە دەكرێت بڕیار لەسەر درێژكردنەوەی كاری ئەم كۆمسیۆنەی ئێستا بدەن، یاخود هەندێك گۆڕانكاری لە ئەندامانی ئەنجوومەنی كۆمسیاران بكرێت و ئەنجوومەنێكی نوێ دروستبێت، بۆئەوەش دەبێت تاوهكو 1ى نیسانى 2022 وەڵامی كۆمسیۆن بدرێتەوە لەلایەن پەرلەمانەوە”.
ئەو بەرپرسەی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆ و راپرسی هەرێم ئەوەشی روونكردەوە،” كۆمسیۆنەكەمان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن شەش مانگی تەواومان پێویستە بۆ ئەوەی خۆی ئامادەبكات و كاروبارە هونەری و تەكنیكییەكانی بەڕێوەبردنی هەڵبژاردن ئەنجام بدەین و بودجەی پێویستیشمان بخرێتە بەردەست ئەگەر ماوەكە لەوەكەمتر بێت مەحاڵە بتوانین لەوادەی دیاركراود هەڵبژاردن بەڕێوەبچێت”.
رۆژی پێنجشەممە 24ى شوبات 2022 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان فەرمانی هەرێمی بۆ دەستنیشانكردنی رۆژی هەڵبژاردنی گشتی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان ـ عێراق واژۆ كرد، لە فەرمانە هەرێمییەكەدا هاتووە: “بەپێی یاسای ژمارە یەكی ساڵی 2005، یاسای سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان ـ عێراق، هەمواركراو، رۆژی 1ى تشرینى یهكهمى 2022 وەك رۆژی ئەنجامدانی خولی شەشەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەستنیشانكرا”.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
5كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
2كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
2كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









