دوو یەکەی تایبەتی ئەمریکی و بەریتانی راهێنان دەکەن لەسەر رزگارکردنی زیلینسکی

ڤۆلۆدیمیر زیلینسكى، سهرۆكى ئۆكرانیا | فۆتۆ: AFP
SNN
دوو یەکەی تایبەتی ئەمریکی و بەریتانی لە نزیک ئۆکرانیا جێگیر کراون، بۆ ئەوەی لەهەر کاتێکدا گیانی ڤلۆدۆمیر زیلینسکی سەرۆکی ئەو وڵاتە کەوتە مەترسییەوە بەهانایەوە بچن و رزگاری بکەن.
بەپێی هەواڵێکی میدیاکانی بەریتانیا 70 سەربازی ئەندامی یەکەی تایبەتی ئێس ئەی ئێسی بەریتانی و 150 سەربازی هێزی تایبەتی دەریاوانی ئەمریکا لە لیتوانیا جێگیرکراون و لەگەڵ ژمارەیەک هێزی تایبەتی ئۆکرانی لە مەشق و راهێنانی چڕدان.
ئەوەش خراوەتەڕوو، ئەو دوو هێزە تایبەتە بەریتانی و ئەمریکییە ئەرکدار کراون بۆ ئەوەی هەرکات ژیانی زیلینسکی کەوتە مەترسییەوە رزگاری بکەن.
ئەمەش دوای ئەوە دێت کە بڵاوکرایەوە کە هێزی تایبەتی رووسیا کە بە سپێتسناز ناسراوە لە هەوڵی کوشتنی سەرۆکی ئۆکرانیادایە.
لەسەرەتای دەستپێکردنی هێرشەکانی رووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا ئەمریکا پێشنیازی کردبوو کە ڤلۆدۆمیر زیلینسکی لەو وڵاتە بباتە دەرەوە، لەبەرامبەردا ناوبراو رایگەیاندبوو، پێویستە بە هاوکاری سەربازییە نەک گەشتکردن.
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
16 خولهك لهمهوپێشئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
20كاتژمێر لهمهوپێشئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
16 خولهك لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
16 خولهك لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









