
لۆگۆی پارتی دیمو‌كراتى كوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN
په‌رله‌مانتارێكى پێشووى ره‌وتى حیكمه‌ى نیشتمانیی له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ده‌ڵێت: رۆژێك دێت ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا و ئیسرائیل پشتى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان به‌رده‌ده‌ن، ده‌شڵێت: “سوكایه‌تیكردن به دادگاى فیدرڵى و ئه‌ندامه‌كانى پێشهاتێكى مه‌ترسیدار”.
محه‌مه‌د ئه‌لكاش، ئه‌ندامى پێشووى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له ره‌وتى حیكمه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 6ى ئازار، به میدیاكانى عێراقى راگه‌یاند، “وه‌ستانه‌وه له‌دژى بڕیاره‌كه‌ى دادگاى فیدراڵى عێراق، سوكایه‌تیكردن به ئه‌ندامانى دادگاى فیدراڵى و ره‌خنه‌گرتن له بڕیاره‌كانى له‌لایه‌ن پارتى دیمو‌كراتى كوردستانه‌وه هه‌ستى ملیۆنان عێراقى برینداركردووه، وته و هه‌ڵوێسته‌كانى كادیر و سه‌ركرده‌كانى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان پێشهاتێكى زۆر مه‌ترسیداره”.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى پێشووى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق باس له‌وه‌ده‌كات كه پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له ماوه‌ى رابردوودا دژى ده‌ركردنى پرۆژه‌یاساى نه‌وت و غازبوو له عێراق و ده‌شڵێت: “پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ئه‌و حزبه بوو كه له خوله‌كانى پێشووى په‌رله‌مان دژى ده‌ركردنى پرۆژه‌یاسى نه‌وت و غاز وه‌ستایه‌وه”، ئه‌مه به زانینى ئه‌و راستییه‌ى كه له نوێترین كۆنگره‌ى رۆژنامه‌وانى خۆیدا مه‌سرور بارزانى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم كه له رۆژى پێنجشه‌ممه 3ى ئازار، له شارى هه‌ولێر ئه‌نجامیدا ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كرد، “هیچ یاسایه‌ك نیيه تایبه‌ت به نه‌وت و غاز له عێراق”.
محه‌مه‌د ئه‌لكاش پێیوایه، “حكومه‌تى هه‌رێم، حكومه‌تێكى یاخییه له سیستمى سیاسى و ده‌ستوورى عێراق و له ده‌ره‌وه‌ى یاساكان كارده‌كات، بۆیه پێویسته فه‌رمانى ده‌ستگیركردن به‌پێى یاسا بۆ سه‌رجه‌م ئه‌وانه ده‌ربكرێت كه له هه‌رێم گه‌نده‌ڵى ده‌كه‌ن”.
ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ى ره‌وتى حیكمه هۆشدارى ده‌دات كه “پێشلكردنى ده‌ستوور و یاساكانى عێراق یاریكردنه به ئاگر”، و پێشیوایه، “رۆژێك دێت ئه‌مریكا و ئیسرائیل پشتى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان به‌رده‌ده وه‌ك چۆن له رابردوودا پشتیان له هاوپه‌یمانه‌كانى تریان كرد”.
محه‌مه‌د ئه‌لكاش پێیوایه، “رێگه‌دان به پارتى دیمو‌كراتى كوردستان كه به‌و شێوه‌یه مامه‌ڵه‌بكات رێگه ده‌كاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى پارته‌كانى تر‌ى عێراقیش به‌و شێوه‌یه مامه‌ڵه بكه‌ن، هه‌ربۆیه پێویسته ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق بێته‌ده‌نگ”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
6كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
8كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
6كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
8كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
8كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
9كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
6كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
8كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









