
داهاتى نه‌وت | فۆتۆ: Orient Research Centre
SNN
جێگرى سه‌رۆكى رووسیا ده‌ڵێت: پێشبینى ده‌كه‌ین نرخى یه‌ك به‌رمیل نه‌وت بگاته 300 دۆلار ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا قه‌ده‌غه‌ى هه‌نارده‌ى نه‌وتى رووسى بكات، ئه‌مریكاش جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه، به‌رده‌وام ده‌بن له هه‌وڵه‌كانیان بۆ سزادانى رووسیا.
له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنى هێرشى رووسیا بۆ سه‌ر ئۆكرانیا نرخى نه‌وت ده‌ستی به به‌رزبوونه‌وه كرد به‌شێوه‌یه‌ك دوێنێ دووشه‌ممه نرخى به‌رمیلێك نه‌وتى خاوى برێنت 130 دۆلارى تێپه‌ڕاند، هاوكات به‌یانى ئه‌مڕۆ به‌رمیلێك نه‌وتى خاوى برێنت نرخه‌كه‌ى گه‌یشته 126 دۆلار.
هاوشان له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى نه‌وت ئه‌لیكسه‌نده‌ر نۆڤاك، جێگرى سه‌رۆكى رووسیا به‌یانى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 8ى نیسان، رایگه‌یاند، “ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌مریكا بڕیارى قه‌ده‌غه‌ى هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى رووسیا بخاته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه نرخى یه‌ك به‌رمیل نه‌وتى برێنت ده‌گاته 300 دۆلار”.
وتیشى: “به‌ده‌ركردنى ئێمه له بازاڕى نه‌وت و دوورخستنه‌وه‌مان به‌بێ گومان په‌شێوییه‌كى زۆر له بازاڕى نه‌وتدا دروستده‌كات و ئه‌و به‌رزبوونه‌وه‌یه‌ى كه رووده‌دات چاوه‌ڕوان نه‌كراو ده‌بێت”.
قسه‌كانى ئه‌و به‌رپرسه‌ى رووسیا له‌كاتێكدایه كه دوێنێ دووشه‌ممه ئه‌نتۆنى بلینكن، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا له نوێترین چاوپێكه‌وتنى ته‌له‌فزیۆنیدا كه له‌گه‌ڵ كه‌ناڵى (NBC)ى ئه‌نجامیدا رایگه‌یاند، “لە ئێستادا گفتوگۆیەکی زۆر چالاکمان لەگەڵ هاوبەشە ئەوروپییەکانماندا هەیە سەبارەت بە قەدەغەکردنی هەناردەی نەوتی رووسیا بۆ وڵاتەکانمان، هاوکات بێگومان دەمانەوێت جێگیریی ئەو بڕە نەوتەی لە سەرانسەری جیهاندا دابین دەکرێت بپارێزین”.
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
10كاتژمێر لهمهوپێشنرخی گۆشتی سور گەیشتە 28 هەزار دینار، دەگاتە 30 هەزار دینار؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
8كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
8كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
10كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
8كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









