بە بڕیاری بافڵ جەلال تاڵەبانی چەند بینایەك بۆ بەشەناوخۆیی خوێندكاران دروستدەكرێن

كۆبوونهوهى بافڵ جهلال تاڵهبانى لهگهڵ نوێنهرى خوێندكارانى ناڕازى | فۆتۆ: SNN
SNN-عەلی حەمە سەعید
لەچوارچێوەی بەردەوامیدان بە هاوكاریكردنی خوێندكاران و پێشخستنی كەرتی پەروەردە و خوێندنی باڵا و چارەسەركردنی كێشەو گرفتەكانی خوێندكاران، بە بڕیاری بافڵ جەلال تاڵەبانی چەند بینایەك بۆ بەشەناوخۆیی خوێندكاران دروستدەکرێت و پارەی پێویستیش بۆ ئەو پرۆژانە تەرخانكراوە.
حەكیم سەردار نوێنەری خوێندكارانی زانكۆی سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: لە كۆبوونەوەمان لەگەڵ بافل جەلال تاڵەبانی بەڵێنی ئەوەمان پێدرا كە بە بڕی یەك ملیار دینار بودجە تەرخان بکرێت بۆ تەواوكردنی بینای بەشە ناوخۆیی خوێندكارانی زانكۆی چەرموو لە چەمچەماڵ.
ئاماژەی بەوەشكرد، هەر لە كۆبونەوەكەدا بڕیار لە هەفتەی داهاتوودا چەكی پارەیان ئامادە دەبێت بۆتەواوركردنی بینای بەشەناوخۆیی زانكۆی چەرموو، هاوكات لەماوەی کەمتر لە مانگێكدا دەستدەكرێت بە خەرجكردنی پارەی دروستكردنی بینایەک لە کەمپەسی خانەقین و بودجەی پرۆژەكەش لەلایەن ئیدارەی گشتی یەكێتی نشتیمانی كوردستانەوە دابیندەكرێت.
ئەو نوێنەری خوێندكارانی زانكۆی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، بەردەوامیدان بە ئەنجامدانی ئەو كۆبوونەوانەی كە بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگاكان ئەنجامی دەدات سەلمێنەری ئەوەیە كە ناوبراو بەڕاستی و بەكردار لە خەمی چارەسەركردنی كێشەو گرفتەكانی خوێندكاراندایە چونكە بەڵێنی ئەوەمان لێوەرگرتووە كە ناوبەناو لەگەڵیدا كۆببینەوە بۆ بەداداچوون لەسەر ئەو بەڵێنانەی پێمان دراوە لەبارەی چارەسەركردنی كێشەو گرفتەكانی خوێندكاران.
لەلایەکی ترەوە نوسینگەی رۆژنامەوانی بافڵ جەلال تاڵەبانیش بڵاویکردەوە، “لەمیانی هەوڵەکانی بۆ بەرەوپێشچوونی رەوتی خوێندن و ئاستی زانستیی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان و رەخساندنی زەمینەیەکی لەبار بۆ خوێندکاران و گەنجان، بافڵ جەلال تاڵەبانی بڕیاریدا بە دروستکردنی باڵەخانەیەکی مۆدێرن بۆ کەمپەسی خانەقین کە پێکدێت لە هۆڵی خوێندن و تاقیگەی زانستیی پێشکەوتوو. پرۆژەکە بەبڕی 412،500،000 چوار سەد و دوانزە ملیۆن و پێنج سەد هەزار دینار جێبەجێ دەکرێت”. ئاماژەی بەوەشکردوە، بە بڕیاری بافڵ جەلال تاڵەبانی ڕۆژی 4 شەممە تیمەكانی مەكتەبی ئیدارە و دارایی گشتیی یەکێتی دەستبەکار دەبن و کارەکانی پرۆژەکە لەماوەیەکی کەمدا تەواو دەکرێن و دەخرێتە خزمەت خوێندکارانەوە”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









