بە بڕیاری بافڵ جەلال تاڵەبانی باڵەخانەیەك بۆ كەمپەسی خانەقین دروستدەكرێت

بافڵ جەلال تاڵەبانی
SNN
دوابەدوای کۆبوونەوەی ئەم دواییەی بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ نوێنەرانی خوێندکارانی ناڕازی بڕیاردرا باڵەخانەیەک بۆ کەمپەسی خانەقین دروست بکرێت و هەر لەم هەفتەیەدا هەنگاوە سەرەتاییەکان بۆ ئەو مەبەستە دەنرێن و بڕیاریشە لەماوەیەکی کەمدا کارەکانی پرۆژەکە تەواو بکرێن.
نووسینگەی رۆژنامەوانی بافڵ جەلال تاڵەبانی بڵاویکردەوە: “لەمیانی هەوڵەکانی بۆ بەرەوپێشچوونی رەوتی خوێندن و ئاستی زانستیی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان و رەخساندنی زەمینەیەکی لەبار بۆ خوێندکاران و گەنجان، بافڵ جەلال تاڵەبانی بڕیاریدا بە دروستکردنی باڵەخانەیەکی مۆدێرن بۆ کەمپەسی خانەقین کە پێکدێت لە هۆڵی خوێندن و تاقیگەی زانستیی پێشکەوتوو. پرۆژەکە بەبڕی 412،500،000 چوار سەد و دوانزە ملیۆن و پێنج سەد هەزار دینار جێبەجێ دەکرێت”.
ئاماژەی بەوەشکردوە: “ئەم بڕیارە دوای دیداری بافڵ جەلال تاڵەبانی ھات لەگەڵ نوێنەری خوێندکارانی ناڕازی و پاش خستنەڕووی ئەو داواکارییە، بەڵێنی بە خوێندکارانی بەشی کۆمپیوتەر و تەکنەلۆژیای زانیاریی خانەقین سەر بە زانکۆی گەرمیان دا و ئەمڕۆ بڕیارەکە خرایە بواری جێبەجێکردنەوە”.
نوسینگەی رۆژنامەوانی بافڵ جەلال تاڵەبانی ئەوەشی خستوەتەڕوو، کە “كەمپەسی خانەقین/ بەشی كۆمپیتەر و تەكنەلۆژیای زانیاری سەر بەزانکۆی گەرمیان ساڵی 2019 دامەزراوە. کەمپەسەکە تاوەکو ئێستا باڵەخانە و هۆڵ و تاقیگەی گونجاوی نەبووە بۆ خوێندن. بە بڕیاری بافڵ جەلال تاڵەبانی ڕۆژی 4 شەممە تیمەكانی مەكتەبی ئیدارە و دارایی گشتیی یەکێتی دەستبەکار دەبن و کارەکانی پرۆژەکە لەماوەیەکی کەمدا تەواو دەکرێن و دەخرێتە خزمەت خوێندکارانەوە”.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
10كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
10كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
10كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
10كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









