“حكومەتی هەرێم ئامادەیە دۆسیەی نەوت رادەست بکات، بەڵام بەغدا نایەوێت وەریبگرێت”

نەوتی هەرێم
SNN-عەلی حەمە سەعید
هەرچەندە لە رابردوودا بەغدا داوای رادەستکردنی دۆسیەی نەوتی لە هەرێم دەکرد و هەرێمیش بە پێداگرییەوە رەتیدەکردەوە، بەڵام بەپێی زانیارییەکان لەئێستادا وبەتایبەتی دوای بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی لەبارەی نادەستووری بوونی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم، دۆخەکە پێچەوانە بووەتەوە، هەولێر رازی بووە دۆسیەکە رادەست بکات و بەغداش ئامادە نییە وەریبگرێت.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لەبەرپرسانی پەیوەندیدار بە دۆسیەی نەوتی هەرێم بە SNNدراون ئەوە خراوەتەڕوو، دوای ئەوەی حكومەتی هەرێم بێهیوا بووە لە بەردەوامیدان بە فرۆشتنی نەوت بەو شێوازەی، كە لەڕابردوودا ئەنجامی داوە، هاوكات حكومەتی هەرێم لەوە دڵنیابووەتەوە كە بەغدا جدییە لە جێبەجێكردنی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی و فشاری لەسەر ئەو كۆمپانیایانە دروستكردووە كە نەوتی هەرێم دەكڕن، بۆیە لە ئێستادا حكومەتی هەرێم ئامادەیی دەربڕیوە دەستبكەن بە گفتوگۆ لەگەل بەغدا تا ڕادەی ڕادەستكردنی دۆسیەی نەوتی هەرێم بە بەغدا.
ئاماژە بەوەشكراوە، لەبەرامبەر ڕدەستكردنی دۆسیەی نەوت، حكومەتی هەرێم داوای لە بەغدا كردووە كە ئەو گرێبەستانە هەڵنەوەشێنێتەوە كە لەگەڵ كۆمپانیا بیانییەكان واژۆیان كردووە بۆ فرۆشتنی نەوتی هەرێم و هەروەها شایستە داراییەكانی ئەو كۆمپانیایانە دابین بكات و هاوكات پشكی هەرێمیش لە پرۆژەیاسای بودجەی گشتی عێراق ڕەوانەی هەرێم بكات، بەڵام بەغدا ئەو داواكارییانەی هەرێمی ڕەتكردووەتەوە بەتایبەت بەردەوامیدان بە گرێبەستەكانی نێوان حكومەتی هەرێم و كۆمپانیاكانی كڕین و گواستنەوەی نەوتی هەرێم.
هەر لە زانیارییەكانی SNN ئەوەش هاتووە، بیانووی بەغدا بۆ وەرنەگرتنی دۆسیەی نەوتی هەرێم بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە وەزارەتی نەوتی عێراق لەڕووی تەكنیكییەوە لەتوانایدا نییە سەرجەم دۆسیەی نەوتی هەرێم وەربگرێت، بەڵام لەڕاستیدا نیگەرانی حكومەتی عێراق لەوەدایە كە گرێبەستەكانی نێوان حكومەتی هەرێم و كۆمپانیاكانی كڕین و گواستنەوەی نەوتی هەرێم جگە لەوەی لەبەرژەوەندی كۆمپانیاكاندایە هیچ سودێكی ئەوتۆ بە حكومەتی عێراقی ناگەیەنن.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








