بەهەماهەنگی یەکێتی نیشتمانی و بەرپرسانی تاران، تیمێکی پزیشکی ئێران دێنە هەڵەبجە

بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە ئاماژە بەوەدەكات بەدەستپێشخەری یەكێتیی نیشتمانیی کوردستان و بە هەماهەنگی نێوان ئیدارەی گشتی یەكێتی و کۆماری ئیسلامی ئێران، تیمێكی پسپۆڕی پزیشانی ئێرانی دێنە هەڵەبجە و چارەسەری پێویست بۆ بەركەوتووانی چەكی كیمیایی دەكەن، بۆ ئەومەبەستەش داواكارییەك ئاراستەی برینداران و بەركەوتووانی چەكی كیمیایی هەڵەبجە دەكات.
د. ئازاد مستەفا، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند: لە چوارچێوەی هەوڵەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە بۆ زیاتر خزمەتكردنی برینداران و بەركەوتووانی چەكی كیمیایی لەسەر ئەركی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بانگهێشتی تیمێكی پزیشكی پسپۆڕی ئێرانیمان لە نەخۆشییەكان و سنگ و چاو كردووە كە لە ڕۆژانی 13 تا 15/3/2022 برینداران و بەركەوتووانی چەكی كیمیایی هەڵەبجە دەبینن و چارەسەر پێویستیان بۆ دەكەن.
ئاماژەی بەوەشكرد، بانگهێشتكردنی ئەو تیمە پزیشكە پسپۆڕە هاوكارییەكی باشە بۆ بەركەوتووانی چەكی كیمیایی كە لە ئێستادا حكومەتی هەرێم لە توانایدانییە ئەو بەركەوتوانە ڕەوانەی ئێران بكات بۆ وەرگرتنی چارەسەر و ئەنجامدانی نەشتەر گەری، ئێمە پێمانباشبوو كە ئەو پزیشكانە بێنە هەڵەبجە و لێرە چارەسەر بۆ ئەو بەركەوتوانەی چەكی كیمیایی بكەن كە گرفتی نەخۆشییەكانی سنگ و چاویان هەیە چارەسەری پێویستیان بۆ بكەن.
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە داواشی لە برینداران و بەركەوتووانی چەكی كیمیایی لەهەر شارێكی هەرێم كرد كە لە ئەمڕۆوە دەتوانن سەردانی نەخۆشخانەی بەركەوتووانی چەكی كیمیایی هەڵەبجە بكەن بۆ ئەوەی لەوێ ناویان تۆمار بكرێت و چەند پشكنینێكی سەرەتاییان بۆ بكرێت بۆ ئەوەی لە ڕۆژی گەیشتنی تیمە پزیشكییە ئێرانیەكە ئەو كەسانە ناویان تۆماركرابێت و ئامادەبن بۆ بینینیان لەلایەن ئەو پزیشكانەوە.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
10كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









