هه‌ولێر و به‌غدا نه‌گه‌نه رێككه‌وتن داهاتى نه‌وتى هه‌رێم له بانكه جیهانییه‌كان بلۆك ده‌كرێت

دراوى 100 دۆلارى ئه‌مریكى | فۆتۆ: Dennis Hallinan / Alamy
SNN – عەلی حەمە سەعید
بریكارى پێشووى وه‌زاره‌تى دارایی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌گه‌ر هه‌ولێر و به‌غدا نه‌گه‌نه رێككه‌وتن ده‌ست بۆ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى داهاتى نه‌وتى هه‌رێم له بانكه جیهانییه‌كان ده‌برێت، ده‌شڵێت: “به‌غدا فشاره‌كانى له‌سه‌ر هه‌ولێر زیاتر ده‌كات”.
لەدوای دەرچوونی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی عێراق و به ناده‌ستووریناساندنى پرۆسه‌ى هه‌نارده و فرۆشتنى نه‌وتى هه‌رێم فشارەكانی بەغدا بۆ سەر هەرێم به‌رده‌وام له زیادبووندان، تاوه‌كو ئێستاش هیچ جۆرە رێككەوتنێك لەبارەی چۆنییەتی یەكلاكردنەوەی دۆسیەی نەوت لە نێوان هەولێر و بەغدا نەهاتووەتە ئاراوە، هاوكات باس لە دەستبەسەرداگرتنی داهاتی فرۆشتنی نەوتی هەرێم دەكرێت لە بانكە جیهانییەكاندا.
فازڵ نەبی، بریكاری پێشووی وەزیری دارایی عێراق له‌وباره‌یه‌وه بە SNNی راگەیاند، “لەدوای بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی بەغدا فشارەكانی لەسەر هەولێر زیاتر دەكات، دەبینین هەر رۆژە و بە بیانوویەك فشار لەسەر هەولێر دەكات و ناردنی 200 ملیار دینارەكەش راگیراوە، بەڵام ئەوەی تاڕادەیەك جێگای ئومێدە ئەوەیە كە لە ئێستادا بە جۆرێك لە جۆرەكان دانووستان لەنێوان هەولێر و بەغدا بوونی هەیە بۆ یەكلاكردنەوەی دۆسیە هەڵپەسێردراوەكان”.
ئه‌و به‌رپرسه‌ى پێشووى وه‌زاره‌تى دارایی باس له ئه‌گه‌رى رێكنه‌كه‌وتن و پێشهاته‌كانى دوا ئه‌و رووداوه ده‌كات و ده‌شڵێت: “دەبێت هیوامان بە ئەنجامی ئەو دانووستاندنانە هه‌بێت بۆ ئەوەی هەردوولا بتوانن بگەنە رێككەوتن، ئەگەر نەگەنە رێككەوتن زۆر شتی تر روودەدات كە لە بەرژەوەندی هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستاندا نین و فشارەكانیش زۆر زیاتر دەبن لەسەر حكومەتی هەرێم و تەنانەت دەكرێت بەغدا دەستببات بۆ دەستبەسەردا گرتنی داهاتی فرۆشتنی نەوت لە بانكە جیهانییەكان، بەڵام تا ئێستا نەگەیشتووەتە ئەو حاڵەتە”.
وتەكانی ئەو بەرپرسەی پێشووی وەزارەتی دارایی لە كاتێكدایە كە هەندێك لە سەرچاوە رۆژنامەوانییەكان باس لەوەدەكەن كە بەغدا فشاری دروست كردووە لەسەر كۆمپانیاكانی كڕینی نەوتی هەرێم كە چیدیكە نەوتی هەرێم نەكڕن، هاوكات پلانى ئه‌وه‌شیداناوه، دەستبەسەر ئەو پارانەدا بگرێت كە لەفرۆشتنی نەوتی هەرێم لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە لە بانكە جیهانییەكان دانراوە.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
22كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
تشرینی یه‌كه‌م 24, 2026كەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یه‌كه‌م 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
16 خولهك لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
16 خولهك لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









