كەسوكاری شەهیدانی هەڵەبجە بڕیاریاندا بەشداری یادی كیمیابارانی هەڵەبجە نەكەن

هەڵەبجە فۆتۆ عەلی حەمە سەعید
SNN-عەلی حەمە سەعید
سەرۆكی كۆمەڵەی قوبانیانی كیمیابارانی هەڵەبجە ئاماژە بەوەدەكات ساڵانە لەكاتی بەڕێوەچوونی یادەكاندا لەلایەن بەرپرسانی حكومەتەوە كۆمەڵێك بەڵێن بە كەسوكاری شەهیدان دەدرێت بەڵام دواتر هیچ لەو بەڵێنانە جێبەجێناكرێن و بیریان دەچێتەوە هەڵەبجە كمیاباران كراوە، هەر ئەوەش وایكردووە كە هەڵەبجە بەرەو چۆڵبوون دەچێت و تادێت دۆخی ژیانی كەسوكاری شەهیدان خراپتر دەبێت بۆیە ئەمساڵ كەسوكاری شەهیدان بڕیاریانداوە كە بۆخۆیان بەتەنها یادەكەنە بكەنەوە و نەچنە ئەو مەراسیمەوە كە حكومەت پێی هەڵدەستێت.
لوقمان عەبدولقادر، سەرۆكی كۆمەڵەی قوربانیانی كیمیابارانی هەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند: ساڵانە دەبینین یادەكان تێدەپەڕن و لە مەراسیمەكەكەدا لەلایەن بەرپرسانی حكومەتەوە كۆمەڵێك دروشمی بیبنەما بەرز دەكرێتەوە و بەڵێنی زۆر بە كەسوكاری شەهیدان دەدرێت، بەڵام لە بەرامبەردا دەبینین رۆژانە كەسوكاری شەهیدان ئەم شارە جێدەهێلن و هەڵەبجە بەرەو چۆڵ بوون دەروات ئەوەش بەهۆی ئەوەی هیچ بەڵنێك جێبەجێناكرێت كە بەكەسوكاری شەهیدان دەدرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، بریندارنی چەكی كیمیایی لەسەر ئەركی خۆیان سەردانی ئیرانیان كردووە و نەشتەرگەرییان بۆ ئەنجامدراوە و دۆخی تەندروستیان زۆر ناجێگیرە، بۆیە بۆ ئەمساڵ كە 34 ساڵ بەسەر تیپەڕبوونی كیمیابارانی هەڵەبجە تێدەپەڕێت، ڕێگەنادەین كەسانێك بێن بەناوی دڵسۆزی بۆ كەسوكاری شەهیدان وتاری بێكردار بۆ كەسوكاری شەهیدان بدەن، بەڵكو ئێمە بۆخۆمان یادەكە دەكەینەوە و بەشەداری ئەو یادە ناكەین كە حكومەت و بەرپرسانی حكومی پێی هەڵدەستن،
سەرۆكی كۆمەڵەی قوربانیانی كیمیابارانی هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو، وەك كۆمەڵەی قوربانیانی كیمیابارانی هەڵەبجە كە گوزارشت لە نوێنەری كەسوكاری شەهیدان دەكەین ئەمساڵ چەند جارێك كۆبوونەوەمان لەگەڵ بریندارانی چەكی كیمیایی و بنەماڵەی شەهیدان و تاقانەكان و كەسوكاری منداڵە ونبووەكانی هەڵەبجە كردووە لە كۆبوونەوەكاندا جەختیان لەوەكردووەتەوە كە ئەوان ساڵانە كێشەو گرفتەكانیان زیاتر دەبیت و ئەو بەڵێنانەی پێیان دەدرێت وەك خۆیان جێبەجێناكرێن.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
10كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









