بریندارانی چەكی كیمیایی سوپاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەكەن

لۆگۆى یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN – عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی لەڕێگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی یەكێیتی نیشتمانی كوردستان و بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستیی هەڵەبجە تیمێكی پزیشكی پسپۆڕ هێنرایه هەڵەبجە بە مەبەستی بینینی بریندارانی چەكی كیمیایی و پێدانی چارەسەری پێویست، بریندارهكان ئەو هەنگاوەی یەكێتی بە گرنگ دەزانن و سوپاسى ئهو حزبه دهكهن.
محەمەد ڕەفعەت، یەكێك لە بیرندارانی چەكی كیمیایی هەڵەبجە لهو بارهیهوه بە SNNی راگەیاند، “هەوڵەكانی یەكێتی بەرز دەنرخێنین كە ماوەی دوو ساڵە تیمێك لە پزیشكانی پسپۆڕی ئێرانی دێنێتە هەڵەبجە و لە نەخۆشییەكانی سنگ و چاو پشكنین بۆ بریندارانی چەكی كیمیایی دەكەن و چارەسەری پێویستمان پێدەدەن”.
وتیشى: “ئەم تیمە نەبوونایە دەبوو رێگایەكی دوورودرێژمان بگرتایەتەبەر و بچووینایه بۆ وڵاتى ئێران، بەڵام ئەوان رێگای دووریان بۆ نزیك كردینەوە، ئەمەش جێگای دەستخۆشییە”.
ههر لهو بارهیهوه د. ئازاد مستەفا، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە به SNNی راگهیاند، “بانگهێشتكردنی ئەم تیمە پزیشكییە ئێرانییە بە هەماهەنگی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و لایەنی ئێرانی بوو كە بۆماوەی دوو ساڵە ئەو تیمە پزیشكیانە دێنە هەڵەبجە و پشكنین بۆ ئەو بریندارانەی چەكی كیمیایی دەكەن كە پێویستیان بە نەشتەرگەری و پێدانی چارەسەری پێویستە”.
ئەوەشی خستەڕوو، “ئەو تیمە پزیشكییە ماوەی سێ رۆژ بەردەوام دەبن لە بینینی بریندارانی چەكی كیمیایی هەوڵدەدەین زۆرترین یان هەموو بریندارانی چەكی كیمیایی لە هەڵەبجە و دەرەوەی هەڵەبجە لە لایەن ئەو تیمەوە ببیندرێن و چارەسەری پێویستیان بۆ بكرێت”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









